ته‌ڤگه‌ری ئازادی: توركیا و هێڵی خیانه‌ت له‌ باشوور ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی ئازادی بشكێنن

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌تووندی ئیدانه‌ی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان و شه‌هیدكردنی دیار غه‌ریب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه‌ی كرد.

پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ (یه‌كشه‌ممه‌) كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)‌ شه‌هیدبوونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه‌ دیار غه‌ریب-ی ڕاگه‌یاند، سات به‌ سات كاردانه‌وه‌كان دژی هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هێڵی خیانه‌ت له‌ باشووری كوردستان په‌ره‌ ده‌سێنن.

له‌و چێوه‌یه‌دا ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌، «هه‌ڤاڵی هێژامان دیار غه‌ریب هەموو ژیانی بەهاداری بۆ تێکۆشانی یه‌كێتیی نەتەوەیی و ئازادبوونی کوردستان و برایەتی و ئاشتەوایی تەرخان کردبوو. ۲٥ساڵ بوو بێ پشوودان لە هەموو ئاستەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، ڕێکخستی و به‌رگریدا وەک شۆڕشگێرێکی خوێندنگەی ئاپۆیی خزمەتی گەل و شۆڕشی ئازادیی کوردستانی دەکرد و هیوا و ئیرادە و هێزی لەناو دڵەکاندا دەژیاندەوە.»

ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، دیار غه‌ریب له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌ هاوكاری هێڵی خیانه‌ت له‌ باشووری كوردستان شه‌هید كراوه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

شه‌هیدان خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتن

ئیراده‌ی تێكۆشان و به‌رخودانی ئێمه‌ و گه‌له‌كه‌مانتۆكمه‌ترده‌كات تا سه‌ركه‌وتن

شەهادەتی هەڤاڵ دیارغەریب بڵێسەی تێکۆشانمان بۆئازادی کوردستان بەهێزترو بڵێسەدارتردەکات لەبەرامبەر داگیرکەران و خیانەت کاران،،

گەلی وڵاتپارێزی کوردستان؛ هەڤاڵانی ئازادیخواز و کۆڵنەدەر، فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، بەهاوکاری هێڵی خیانەت لەباشووری کوردستان، دەیانەوێت بەکۆمەڵکوژیی و تیرۆر و بۆمباران، ئیرادەی بەرگری و ئازادیمان بشکێنن و پلانی داگیرکاریی سەرگەلەکەمان لەباشوور جێ بەجێبکەن؟ لەکاتێکدا هەوڵەکانیان لەرێگەی داعش و گروپەتیرۆرستیەکان بۆ داگیرکاریی سەر کوردستان، لە ڕۆژئاوا و شەنگال و باشووری کوردستان لەسەردەستی گەریلا و شەڕڤانانی ئازادیی و پێشمەرگەی دڵسۆز تێکشکا، لەئێستادا داگیرکەران ڕاستەوخۆ کەوتونەتەخۆ بۆهێرش و داگیرکاریی و لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەل.

لەکاتێکدا هێزەکانی پاراستنی گەل و شۆڕشگێرانی کوردستان، لەسەنگەری بەرگریدا لەهەرێمەکانی خواکورک و برادۆست، هەرڕۆژ داستانی مەزن و مێژووی تۆماردەکەن، هەڤاڵی هێژامان دیارغەریب شۆڕشگێڕێكی نمونەی کوردستان و هاوڕێ و هەڤاڵی ڕۆژگارەسەختەکان کەلە ٥ی تەمموزدا لەچیاکانی کوردستان لەهێرشێ فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی فاشیزمی تورکیا، بە هاوکاری هێڵی خیانەت، شەهید بووە، هەموو ژیانی بەهاداریی بۆ تێکۆشانی یەکیەتی نەتەوەیی و ئازادبوونی کوردستان و برایەتی و ئاشتەوای تەرخان کردبوو، ۲٥ساڵە بێ پشوودان لەهەموو ئاستەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ڕێکخستی و پاراستنیدا وەک شۆڕشگێرێکی خوێندنگەی ئاپۆیی خزمەتی گەل و شۆڕشی ئازادیی کوردستانی دەکرد و هیوا و ئیرادە و هێزی لەناو دڵە کاندا دەژیاندەوە، لێرەوە بەڵێن و پەیمان ده‌دەین بەڕێبەری ئازادیی گەلان، بەخوێنی شەهیدان، کە بە ئیرادە و هێزێک کە شەهید دیار پێی بەخشیوین بەردەوام و بەگوڕتربین و هەموو هەڵسوکەوت و ژیانی شۆڕشگێڕیی ئەو ئەمانەتەی بەهادارەی ڕێبەر ئاپۆ بکەینە هەوێنی تکۆشانمان تاگەیشتن بەکوردستانێکی ئازاد و خۆبەڕێوەبەر و دیموکرات.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌؛ بانگ لە گەلەکەمان لە هەرچواربەشی کوردستان و تایبەت گەلی باشووری کوردستان دەکەین کە بۆ خاوەندارێتی لە ڕێبازی تێکۆشانی شەهید دیار غەریب، بەرەی تێکۆشان لە دژی فاشیزم و خیانەت بەهێزتر بکەن و بە بەشداری کارایان لە گۆڕەپانی تێکۆشان داگیرکاریی و هێڵی خیانەت پووچەڵ بکەنەوە.

s.m