تورکیا برادۆستى بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچەى برادۆستى سیدەکانیان لە پارێزگاى هەولێر بۆردومانکرد.

هێرشى داگیرکەریى سوپاى تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامیى هەیە. فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا شەوی رابردوو ناوچەى برادۆستى سیدەکانى سەر بە پارێزگاى هەولێر-یان بۆردومانکرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاى داگیرکەر لەو بۆردومانەدا گوندەکانى لێلیکان، خەلیفان، سیران، ئالیهکان، ناومێرگ و دەورووبەری چیادێل و گەرە کەویتێ کردبووە ئامانج.

بەهۆی ئەو بۆردومانەوە پوش و پاوان و باخ و رەز و شاخ و دەشتى ئەو سنوورە ئاگرى تێبەربووە.

ر.م