تونچ: دەوڵەتی تورکیا بەنیازە دێرسم چۆل بکات

هونەرمەند فەرهاد تونچ وتی، بۆئەوەی کە بتوانن گوندەکانی دێرسم چۆڵ بکەن دەوڵەت بەئاشکرا دەستی کردووە بە سووتاندنی دارستانەکانی ناوچەکە.

 

هونەرمەند فەرهاد تونچ وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی دایەوە و ئەوەی خستەڕووکە لەژێرناوی سووتاندنی دارستانەکان ژینگەی دێرسم تاڵان دەکرێت. تونچ وتی، نەتەنیا لە چیا ودارستانەکان، هاوکات لەناو شاری دێرسم-یش زەخت وفشارهەیە و وتی کە لەناوەندی شاربە دیواری کۆنکرێتی گەمارۆدراوە وشاریان وەک بەندیخانەیەک لێکردووە.

 'دوولەسەرسێی چیاکانی ناوچەکە قەدەغە کراوە'

تونچ وەبیری هێنایەوە کە دوولەسەرسێ بەشی ناوچە چیاییەکانی دێرسم قەدەغەی هاتووچۆی تێدا ڕاگەیەنراوە و دەستنیشانی کرد کە ئەو قەدەغەیە بۆ ئەوەیە دارستانەکان بسووتێنن. تونچ ئاشکرای کرد کە سووتانی دۆڵی ڕۆژلە ناوچەی کووتوودەر-ێ ٥ ڕۆژە بەردەوامە و پەرە دەستێنێت. ئەو هاووڵاتیانەی کە ویستیان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە خۆیان بگەێننە شوێنی ئاگرەکە لەلایەن حکومەتەوە ڕێگریان لێکرا.

فەرهاد تونچ ڕایگەیاند کە دەوڵەت بە سووتاندنی دارستانەکانی دێرسم بەنیازەکە گوندەکانی ناوچەکە چۆڵ بکات وهەمان نەریتی ساڵی ١٩٩٠ لەناوچەکەدا بەڕێوەدەبات.تونچ وتی، ساڵی ١٩٩٠ گوندەکانیان چۆڵ کرد، سووتاند و مرۆڤەکانیان بەناچاری گواستەوە.

'بەسووتاندنیش ڕازی نابن'

فەرهاد تونچ وتی ڕاوەستان لەبەرانبەرئەوئاگرەکە دەوڵەت بەپیلان ئەنجامی داوە ئەرکی مرۆییە و ئاوەها درێژەی بە قسەکانی دا،"دەبێت ئەوەندە ئاسان نەبێت. هۆکار چەی دەبێت باببێت، هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت ژینگەکەمان تاڵان بکات، ناتوانێت دارستانەکانمان بسوتێنێت.هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدرێت. لەدێرسم دەوڵەت تاوان ئەنجام دەدات. لە سەر خاکێک کە ژمارەیەکی زۆر بوونەوەرتێیدا دەژین، مافی ژیان لە بووونەوەرەکانی ناودارستانەکانی دێرسم زەوت کراوە.ئەگەردادگەی تورکیا کارێک نەکات ئەوا سەردانی لێبوردنی نێونەتەوەیی بکەین."

'والی بەئاشکرا درؤ دەکات'

تونچ رایگەیاند کە والی توونجەلێ بە ڕەنگێکی ئاشکرا درۆدەکات، ڕاستییەکان دەشارێتەوە و وتی، " لە دۆخێکی ئاوەهادا کە دارستانەکان دەسووتێن و ناوەندی سار بە دیواری کۆنکرێتی گەمارۆدراوە، هەم بوونی ئاگرەکە وقەبووڵ ناکەن و هەمیش ئەو هەڤاڵانەی ئێمە کە دەیانەوێت ئاگرەکە کۆنتڕؤڵ بکەن یان خود لەسەرئاگرەکە هەواڵ بڵاودەکەنەوە دەخرینە ژێرفشارەوە و گرفتیان بۆدروست دەکەن و هەڕەشەی گرتن و زیندانیان لێدەکەن."

'ئێمە ژینگەی خۆمان دەپارێزین'

تونچ ئەوەی خستەڕوو، دەسەڵاتداری شەڕوتوندووتیژی وەک چارەسەردەبینێت و وتی، ئەو دەستانەی کە لەدێرسم دارستانەکان دەسوتێنن، ئاگریان بەرداوەتە هەموو وەڵات، هەمو ماف وئازادییەکیان لەناوبردووە. تونچ وتی، " دەسەڵاتێک کە چالاکی دایکانی شەممە وەک دوژمنایەتی سەیردەکات، چی لەدارستانەکانی وەڵات نەکات؟" تونچ وتی، " دەسەلات خۆی لە چارەسەرئاشتیانە و دیموکراتیک دەدزێتەوە و سیاسەتی شەڕ وتوندووتیژی وەک چارەسەردەبینێت. ئەوە شتێکی ژیرانە نییە. ئێمە لەچوارچیوەی ئاشتیدا بەدوای چارەسەریدادەگەڕین.ئەگەر ئێمە بتوانین لەدەوری ئاشتیدا کۆبینەوە ئەوا شکەست بە سیاسەتی شەڕخوازانە دەهێنین.

ک-ش