تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک گیانی لەدەستدا
بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک گیانلەدەستدانی توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.
بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک گیانلەدەستدانی توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە شاری کەرکوک، تووشبوویەکی کۆرۆنا لەژێر چاودێری و لەنەخۆشخانەی ناوچەی پیشەسازی کەرکوکدا گیانیلەدەستدا، تووشبووەکە لە نەتەوەی کوردە و دۆخی تەندرووستی ناجێگیربوو و تەمەنی تووشبووەکە نزیکەی ٦٥ ساڵە.
لە ئیستاشدا ژمارەی تەواوی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە شاری کەرکوک ٢٩ کەس بوون کە دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەس چاکبوونەتەوە.
ف.ق