تیرۆری هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە: ١٣ کەس دەستگیر کرا

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەڵیان کوتایە سەر ٧ گوندی شاری ئامەد و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانیان دەسگیر کرد.

هێزە سەربازییەکانی رژێمی تورک هەڵیان کوتایە سەر گوندەکانی سەر بە ناوچەی رێزان و پەیاس و چناری سەر بە ئامەد و لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا زیاتر لە ١٣ هاوڵاتی دەسگیر کران.

هێزە سەربازییەکان لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیان کوتایە سەر گوندەکانی سەر بە ناوچەی پەیاس و رەزان و چنار و زیاتر لە ١٣ کەس دەسگیر کران.

ئەم هەنگاوەی رژێمی تورک لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە دژی سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزانی کورد ئەنجام دەدرێت و رۆژانە لە شارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستان چەندین کەس دەسگیر دەکرێن و بە تۆمەتی بێبنەما زیندانی دەکرێت.

ز.ش