تەرمی ئەو ٤ کەسەى لە بەنداوی مالابادێ خنکان بە خاکسپێردران

 ٤ هاووڵاتى بۆ گەشت چوو بوون بۆ بەنداوی مالابادێ لە ناوچەى فارقینى ئامەد، بەڵام لە ئاوى بەنداوەکەدا خنکان و دواتر لەگوندەکەیاندا بە خاکسپێردران.

کارابولوتى دایک لەگەڵ نیسانور و ئایشەنوری کچیدا و لەگەل خوشکێکیدا بە ناوى هەڤا کایا لە گوندی زایلان لە ناوچەى هەزرۆى ئێلح-ەوە بۆ گەشت و سەیران چوو بوون بۆ گوندی بێزوان لە ناوچەى فارقینى ئامەد، بەڵام لە بەنداوى مالابادێ خنکان.

تەرمی ئەو ٤ هاووڵاتییە لە دواى توێکاریى پزیشکى لە نەخۆشخانەى حکومیى سەڵاحەدینی ئەیوبى لە ئامەد، برانەوە بۆ بۆ گوندی زایلان و بەخاکسپێردران.

ر.م