تەرمی میر تەحسین بەگ گەیشتهوه شێخان
بە مه‌ڕاسیمێكی جەماوەری تەرمی تەحسین بەگ میری ئێزدییان گه‌یشته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی شێخان-ی باشووری كوردستان.
بە مه‌ڕاسیمێكی جەماوەری تەرمی تەحسین بەگ میری ئێزدییان گه‌یشته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی شێخان-ی باشووری كوردستان.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی تەحسین بەگ میری ئێزدییان لە ئەڵمانیاوە گه‌یه‌نرایه‌وه باشووری كوردستان و له فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكوومی و حیزبی پێشوازی لێ كرا. دواتر بۆ شارۆچکەی شێخان-ی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک بەڕێکرا و پاشنیوه‌ڕۆش گه‌یه‌نراوه ماڵەکەی خۆی له شێخان.
لە کاتی بەڕێکردنەوەی ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ بۆ شێخان، بەدرێژایی ڕێگه‌کە لە گوندەکانی سنووری شێخان، هاوڵاتیان لەسەر شەقامەکان ئامادەبوون و پێشوازییان لێ کرد. تەرمی میری ئێزدییان لە بەردەم نەخۆشخانەی شێخانەوە بەشان گواسترایه‌وه بۆ ماڵەکەی و لەوێش مه‌ڕاسیمێك ساز كرا.
بڕیارە ئه‌مشه‌و نزا له‌سه‌ر ته‌رمی میر ته‌حسین به‌گ بكرێت، سبەینێش کاتژمێر ١١:٠٠بە مەراسیمێکی فره‌وانتر لە ماڵەکەی خۆی بەخاک ده‌سپێردرێت.
s.m