ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ردانی بریندارانی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووكی كرد
شاندێکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەی ئازادیی شاری كه‌ركووكیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەی بریندارانی تەقینەوەکانی دوێنێی شاری کەرکووک.
شاندێکی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەی ئازادیی شاری كه‌ركووكیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەی بریندارانی تەقینەوەکانی دوێنێی شاری کەرکووک.
ئێواره‌ی دوێنێ دوو تەقینەوە لە شاری کەرکووک ڕوویدا. لە ئاکامدا ژنێک گیانی لەدەست دا و ١٧ کەسی دیکەش بریندار بوون. ئێوارەی ئەمڕۆش شاندێکی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كه‌ركووكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سەردانی بریندارانی تەقینەوەکانی کەرکووکیان كرد له نەخۆشخانەی ئازادی. شانده‌كه له ته‌ندرووستیی بریندارانی كۆڵیه‌وه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواستن.
s.m