تەلەفزیۆنى بارزانى بە رێکانییەکانى وت "چەتە" و ئەوانیش چوونە سەر تەلەفزیۆنەکە

کەناڵی وار تیڤی، کە سەر بە نێچیرڤان بارزانی-یە لە بەرنامەیەکدا بە عەشیرەتى رێکانیى وت "چەتە". رێکانییەکانیش چوونە سەر تەلەفزیۆنەکە.

کەناڵی وار تیڤیى سەر بە نێچیرڤان بارزانی بارەگاکەى لە شاری دهۆکە و ئێوارەى دوێنێ لە بەرنامەیەکدا بە عشیرەتى رێکانیی وت "چەتە". پێشکەشکاری ئەو بەرنامەیە عادل حەسەن بوو. لە کاردانەوەیەکدا ژمارەیەک لە هاووڵاتییانى عشیرەتى رێکانی ناڕەزایەتیان نیشاندا.

هاووڵاتییانى عەشیرەتى رێکانی چوونە سەر بیناى تەلەفزیۆنەکە و داوایانکرد، لە کەناڵەکەوە داواى لێبوردن لە عەشیرەتى رێکانی بکرێت.

دواى ئەوەى ناڕەزایەتییەکان روویان لە زیادبوون کرد، پۆلیس دەستێوەردانى کرد و ئەو هاووڵاتییانەى عەشیرەتى رێکانیى لە تەلەفزیۆنەکە دوورخستەوە، کە چووبوونە سەر ئەو کەناڵەى تەشهیری پێکردبوون.

ر.م