تەندروستی گەل بۆبەرپرسان گرینگ نییە!

بەهەزاران کەس لە هاووڵاتیانی بەدلیس بە هۆی نەخۆشی زک چوون وڕشاندنەوە سەردانی نەخۆشخانەی شاری بەدلیسیان کرد. دکتۆرفاتێح شانلی وتی، تەندروستی گەل بۆ بەڕێوەبەرانی وەڵات گرینگ نییە.

لەبەدلیس، بەهەزاران هاووڵاتی بە هۆی تووش بوون بە زک چوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی بەدلیسیان کردووە. ئەم نەخۆشییە هەرساڵە لە مانگی هاویندا سەرهەڵدەدا، سەرەنجڕاکێشە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا تووش بووان بەم حاڵەتە زۆربووە. لە بەدلیس ڕۆژانە نزیک بە ١٠٠ کەس بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن. چەن هۆکاری ئەم دۆخە دەگەرێتەوە بۆ سیستەمی ئاوەڕۆی ناوچەکە و گوێ نەدان بە تەندروستی ناوچە کوردستانییەکان بە شێوازی سیستماتیک دانەنراوە. سەرەڕای زۆربوونی نەخۆشی  دەزگە وبەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار بەوگرفتە، هیچ کارێک ناکەن.

' دکتۆر شانلی: بەرپرسان ناچارن کە بە خێرایی کۆببنەوە'

بەڕێوەبەری ژوری دکتورەکانی بەدلیس دکتۆرعوسمان فاتێح شانلی دەربارەی ئەم گرفتە بۆ ئازانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی،" بابەت بابەتی کێشەی تەندروستی هاووڵاتیانە و ڕووداوێک نییە کە کەس ئاگادارنەبێت،یان پێش بە وتنی بگیردرێت. هەرساڵ ئەم کێشە تەندروستییە ڕوودەدات.بەرپرسانی وەڵات، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شار، سەرۆکایەتی شارەوانییەکان، ژوری دکتۆرەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەبێت لەسەرئەم بابەتە بەخێرایی کۆببنەوە و ڕێوشوێن بگرنە بەر." من ویستم لەسەر ئەم بابەتە لەگەل بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەل-ی بەدلیس قسە بکەم، بەلام بەرێوەبەران وتیان کە ئێمە ناتوانین لەم بارەیەوە بەیاننامە بدەین.

ک-ش