لە بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی‌دا هاتووە:
له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایار شه‌پۆلێكی ناره‌زایی لێكه‌وته‌وه وده‌ركه‌وت یاری به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ران كراوه وئه‌و ئه‌نجامانه دورن له‌ڕاستییه‌وه، بۆیه هه‌ندێ هیزولایه‌ن ئه‌و ئه‌نجامه‌یانه قبوڵ نه‌كردو داوای دووباره ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان كرد، ئێمه‌ش وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی هه‌ستمان به‌وه‌كرد ئه‌و ساخته‌كاریانه زۆرتربه‌رامبه‌ر به‌كاندیده‌كانی ئێمه‌ش كراوه و هه‌ڵوێستی خۆمان نیشاندا ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان ڕه‌تكرده‌وه.
تەڤگەری ئازادی لە بەردەوامی بەیاننامەکیدا وتی،" دیاربوو نه‌ك ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی عێراق وهه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان هه‌بووه له‌و ساخته‌كاریانه‌دا به‌ڵكو زۆرێك له وەڵاتانی ناوچه‌كه‌وجیهانیش له‌پشتی ئه‌و ساخته‌كارینه‌وه‌بوون.
لەبەردەوامی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی‌دا هاتوەە، دیاره هه‌ڵبژاردن وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی له‌زۆرێك له‌ووڵاتانی دنیادا ئامڕازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هێزو پێگه‌ی زۆرێك له‌حزب ولایه‌نه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی وده‌سه‌ڵاتدارێتیه، به‌ڵام له‌كوێدا پێگه‌ی دیموكراسی لاوازبێت له‌وشوێنه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی نادیموكراتی ونادادپه‌روه‌ركۆنترۆڵی ته‌واوی جومگه‌كانی كردووه وتوانیویەتی ده‌ست وه‌ربداته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش وئه‌نجامه‌كانی لە بەرژەوەندی خۆیدا یه‌كلایی بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات بانگه‌شه‌ی ئه‌ویان ده‌كرد هیچ هێزولایه‌نێك ناتوانێت ساختەکاری بكات به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وه سیاسه‌تێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه و ته‌نها بۆ داپۆشینی ساخته‌كاریه‌كانه. ئه‌گه‌رنا ئێستا هه‌ركه‌س ده‌زانێت ئه‌وه ئه‌نجامی ڕاستی هه‌ڵبژاردن نییه. به‌ڵام له‌دوای ژماردنه‌وه‌ی به‌شێكی كه‌م له سندوقه‌كانی ده‌نگدان كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاند له ١٧ شاری عێراق ١٠٠% ی ده‌نگه‌كان هیچ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ته‌نها له‌بغداد به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆركه‌م گۆڕانكاری درووست بووه.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، ئێمه وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئه‌وئه‌نجامانه به‌راست نازانین و پێمان وایه جارێكی ترنادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌رده‌نگی خه‌ڵك كراوه، دەبوایە هه‌ڵبژاردن به‌شێوازێكی دیموكراتیانه به‌ڕێوه بچوایه، له‌كاتێكدا سه‌رله‌نوێ بنیاتدانه‌وه‌ی عێراق پێویستی به‌هێزی دیموكراتی هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌و ڕه‌نگه به‌ڕیوه ده‌چێت ئه‌وئاڵۆزیانه‌ی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته ساخته‌كاریانه‌یه وهه‌رڕۆژ به‌ره‌وخراپترده‌چێت وئه‌وهێزانه‌ی له‌پشتی ئه‌وساخته‌كاریانه‌وه‌ن ناتوانن عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیربۆخه‌ڵكی عێراق مسۆگەر بكه‌ن، ئێمه بۆئه‌ودۆخه‌ی هه‌یه له داهاتوودا پڕۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له‌كاتێكدا زۆرێك له‌هێزولایه‌نه‌كان زۆرنیگه‌ران بوون به‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و له‌زۆرشوێن هه‌وڵی سوتاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانیان دا. ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن هه‌مان ئه‌وهێزانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه تاوانبارن به‌رامبه‌ر به‌ساخته‌كاریه‌كان، دیاره چۆن ساخته‌كاریان له ژماره‌ی ده‌نگه‌كاندا كرد ئاساییه ئه‌گه‌رئه‌نجامی ناوسندوقه‌كانیش بگۆڕن. بۆیه ئه‌وئه‌نجامانه حه‌قیقی نین وجێی قبوڵ كردن نییه، ده‌نگی زۆرلایه‌ن سوتینرا به‌ڵام پێشمان وایه زۆرترین ده‌نگی كاندیه‌كانی ئێمه سوتێنران.