تەڤگەری ئازادی: با هه‌مومان پێكه‌وه پشتیوانی له ئیراده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌لی ئێزدی بکه‌ین
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵی کۆمه‌ڵکوژی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال و ده‌ور‌وبه‌ری راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان به‌بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵی کۆمه‌ڵکوژی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال و ده‌ور‌وبه‌ری راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "روداوی ٣/٨/٢١٤ که به‌فه‌رمانی (٧٤) مین ناسراوه بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی یه‌کێک له روداوه هه‌ره مه‌رگه‌ساتاوی، ویژدان هه‌ژێنه‌ره‌کانی مرۆڤایه‌تی یه که هێزه تاریک په‌رسته‌کانی داعش به‌پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی تورک و ته‌واوی هێزه شۆڤێنست و دینگه‌راکان له ناوچه‌کادا له‌به‌رامبه‌ر چه‌وساوه‌ترین و ره‌سه‌نترین پێکهاته‌ی کۆمه‌لگه‌که‌مان که ئیزدیه‌کانن ئه‌نجامیاندا".
لە راگەیاندراوەکەى تەڤگەرى ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستاندا ئەوەش هاتووە "ئه‌و رووداوه له کاتێکدابوو که هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێکهاتبوو له‌دژی ده‌ستدرێژی و په‌لاماره‌کانی تیرۆرستانی داعش، له‌لایه‌کی تر ئه‌و ناوچه‌یه له‌ڕ‌ووی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ربازیه‌وه له‌ژێر کۆنترۆڵی چه‌کداره‌کانی پ د ک عیراقدا بوو، که به‌شێوه‌کی ترسنۆکانه‌و داماڵراو له‌هه‌ر پێوان و به‌هایه‌کی مرۆیی و ئاینی خه‌ڵکی شه‌نگالیان وه‌ک به‌رخی سه‌ربراو بۆ گورگه برسیه‌کانی داعش جێهێشت".
تەڤگەرى ئازادى باسی ئەوەشیکردووە "دیمه‌نی راکردنی چه‌کدارانی پارتی و تراژیدیای کوشتوبڕی و کۆمه‌ڵکوژی ژن و منداڵ و رفاندنی کچان و ده‌سترێژی و ئه‌تککردنه‌ی تاریک په‌رستانی داعش ئه‌نجامیاندا جیهان و کۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تی رووبه‌روی شۆک و سه‌رسامی کرد، له‌لایه‌کی دیکه‌وه گه‌لان و جیهان بینه‌ری دیمه‌نێکی ته‌واوپێچه‌وانه بوون ئه‌ویش به‌رخۆدانی هێزێکی له ژماره که‌می گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه‌و یه‌ژاستار بووکه توانیان سه‌دان هه‌زار ژن ومنداڵ و به‌ساڵاچوی ئێزدی له کۆمه‌ڵکوژى رزگاربکه‌ن و چیای شه‌نگال بکه‌نه قه‌ڵایه‌کی له‌شکان نه‌هاتووی پارێزراو که ته‌واوی جیهانی سه‌رقاڵ و سه‌رسامکرد. ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و هێزه ته‌سلیمکارو ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی مێژووێکه سه‌وداو بازرگانی به‌خوێنی گه‌لانه‌وه ده‌که‌ن".
تەڤگەرى ئازادى راشیگەیاندووە "دوابه‌دوای ئه‌و کاره‌ساته تراژیدیه‌و ئه‌و ریسواییه‌ی له‌لایه‌ن هێزی ده‌سه‌ڵاتداری باشوری کوردستانه‌وه ده‌رهه‌ق به کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی کرا، شه‌نگالیه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌گشتی به‌پشتیوانی هێزی گه‌ریلاو شه‌ڕڤانانی ئازادیی و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی کورد رێگای ژیان و ئازادیی خۆیان دیاری کرد و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی رێبه‌رئاپۆ بۆیان بووه به‌خۆرێکی پرشنگدارو له‌چیای ئازادیی شه‌نگاله‌وه به‌سه‌دان کورو کچی ئێزدی خۆیان له‌به‌ر ئه‌و روناکییه‌دا په‌روه‌رده کرد‌و توانیان هێزی پاراستنی خۆیان له ڕیزه‌کانی یه‌کینه‌کانی یه‌به‌شه‌و یه‌ژه‌شه رێکبخه‌ن و ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دروست بکه‌ن و پێشی بخه‌ن له‌ئێستاشدا دوای ئازاد بوونی ته‌واوی شه‌نگال و کۆتایی هێنان به‌هێزی داعش له‌ناوچه‌که‌دا ئێزیدیه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێک له‌خۆپاراستن و به‌ڕێوه‌بردندا که بۆدواجار کۆتایی به فه‌رمان و خه‌ونی فکرى داعشه‌کان و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان بهێنن".
لە کۆتایى راگەیاندراوەکەی تەڤگەرى ئازادی‌دا هاتووە "ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان هه‌روه‌ک چۆن له‌سه‌ره‌تاوه بۆ پشتگری و هاوکاری ئاماده‌بووه له‌ئێستاشدا وه‌ک ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ونه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتی به‌رده‌وامی ده‌دات به پشگیری و پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌رێوه‌به‌ری خه‌ڵکی شه‌نگال له پێناو پاراستن و مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌سه‌رخاک و زێدی له‌مێژینه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش بانگ له‌ته‌واوی رێکخراوه مرۆییه‌کان و دیموکراتخوازان و ئاشتی خوازان ده‌کات پشتیوانی بکه‌ن له ئیراده و خۆبه‌رێوه‌به‌ری گه‌لی ئێزدی بۆئه‌وه‌ی جارێکی تر کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژی به‌م شێوه‌یه روونه‌داته‌وه"
ر.م