حدك ڕه‌خنه له بێ هه‌ڵوێستی به‌شێك له حیزبه‌كانی باشووری كوردستان ده‌گرێت
جێگری سكرتێری گشتیی حدك ڕه‌خنه له بێ هه‌ڵوێستی به‌شێك له حیزبه‌كانی باشووری كوردستان ده‌گرێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ٨ی ئه‌یلوول كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له كۆیه.
جێگری سكرتێری گشتیی حدك ڕه‌خنه له بێ هه‌ڵوێستی به‌شێك له حیزبه‌كانی باشووری كوردستان ده‌گرێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ٨ی ئه‌یلوول كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له كۆیه.
ڕژێمی ئێران ڕۆژی ٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان له دژی بنكه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) له شارۆچكه‌ی كۆیه، هێرشێكی مووشه‌كی ئه‌نجام دا. به‌هۆیه‌وه چه‌ندین پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ی ئه‌و ٢ حیزبه شه‌هید و بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ ئاسۆ حه‌سه‌نزاده جێگری سكرتێری گشتیی حدك له شاری هه‌ولێر كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا و سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و هێرشه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، «هێرشێكی وه‌ها چاوه‌ڕوانكراو بوو. ئێران له هێزی ئێمه ده‌ترسێت، بۆیه به دڕندانه هێرش ده‌كاته سه‌رمان.» حه‌سه‌نزاده ڕه‌خنه‌ی له بێده‌نگی به‌شێك له حیزبه‌كانی باشووری كوردستان گرت. گوتیشی، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشان دژی ئێران.
s.m