بەڕێوەبەرانى حکومەتى هەرێمى باشووری کوردستان لەبارەی کۆمەڵکوژییەکانى دەوڵەتى تورک لە گۆنیش و کورتەک، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکەوە ئەنجامدراون راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا تەنانەت یەک وشەش لە دژی دەوڵەتى تورک و کۆمەڵکوژییەکانى دەوڵەتى تورک نەنووسراوە و بە بەپێچەوانەوە پەکەکە-یان کردووە بە بەرپرسی کۆمەڵکوژییەکە.
لەو راگەیاندراوەدا لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە یەک رەخنەش لە دەوڵەتى تورک نەگیراوە، بەڵام پەکەکە تاوانبار کراوە.
دەقی راگەیاندراوەکەى حکومەتى هەرێمی کوردستان
"حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات.
هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزیكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌كان، بێباكانه ژیانى گوندنشینانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قبووڵ ناكات و ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه ژیانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ناوچه گوندنشینه‌كانى سنوور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌یدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشینان دووركه‌ونه‌وه و نه‌یانخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی ڕووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ناوچه سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه".
ر.م