حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپەیان ئیدانەکرد

حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى هەدەپە وەستانەوە و داوایانکرد، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بەرخودان و تێکۆشان بەهێزتر و گەورەتر بکرێت.

٤٨ حیزب و رێکخراوەی کوردستانی لە ئوروپا راگەیاندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەستبەسەرداگرتنی ٥ شارەوانیی تری هەدەپەیان ئیدانەکرد.

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەى ئەو ٤٨ حیزب و رێکخراوە کوردستانییەدا هاتووە "دەوڵەتی تورکی فاشیست – داگیرکەر و چەوسێنەر، کە  دوژمنی کوردانە هێرشە سەربازییەکانى لە چوار پارچەى کوردستان بەردەوامن. بۆمب بەسەر باکوور، باشوور، رۆژئاوادا دەبارێنێت و هەموو رۆژێک ژنان و منداڵان و بە تەمەنەکان و هاووڵاتییانمان دەکوژێت و سروشتی کوردستان کاول و تاڵان دەکات".

ئەو ٤٨ حیزب و رێکخراوە کوردستانییە سەرنجیان خستەسەر زۆربوونی کردەوە فاشیستییەکان لە کاتی بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنادا و رایانگەیاند، رژێمی تورکی فاشیست بەو هێرشانە و بەو هەڵسوکەوت و نزیکبوونەوانە تورکیای کردووەتە زیندان و کوردستانی کردووەتە دۆزەخ.

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا باسی ئەوەکراوە، گەلی کورد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا جارێکیتر وانەى پێویستی بە دەوڵەتى تورکی فاشیست دادایەوە و ئەوەشیان راگەیاند "سەرباری هەڕەشەکانى ئەردۆغان کە دەیوێت 'ئێمە قەیوم دادەنێین' و گوشار و زۆرداری و ملهوڕیی لەگەلەکەمان دەکرد، بەڵام گەلەکەمان ٦٤ شارەوانیی بەدەستهێنا. بەڵام دەوڵەتى تورک بە ماوەیەکى کورت دواى هەڵبژاردن جارێکیتر دەستیگرتەوە بەسەر شارەوانییەکانى هەدەپەدا لە کوردستان. یەک بە یەک هەڵیکوتایەسەریان و هاوسەرۆک شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرە هەڵبژێردراوەکانى دەستگیر و زیندانیکرد، زۆربەى ئەو شارەوانییانەى لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا گەل و هەدەپە تیادا سەرکەوتوبوون و بەدەستیانهێنابوو دەستیان بەسەردا گیراوە. چەتەکانى ئاکەپە / مەهەپە کە پێشەنگایەتی بۆ دەوڵەتى تورکی فاشیست و داگیرکەر دەکەن، لە دوایین دەستبەسەرداگرتنیاندا بە زۆر دەستیان بەسەر شارەوانییەکانى هەدەپەى سێرت، مسرج، هاوێل و ڤارتین دا گرت".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو هاوسەرۆک شارەوانییانە دەستگیر و زیندانیکراونە قەیوم لە شوێنەکانیناندا دانراون.

ئاماژە بەوەشکراوە "وەزارەتی ناوخۆی تورکی فاشیست لە کاتی پەتای کۆرۆنادا بە بەردەوامی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا دادەسەپێنێت... ژمارەی ئەو شارەوانیانەى گەلەکەمان کە لە ماوەى ساڵێکدا قەیومان بەسەردا داسەپێنراوە گەیشتە ٥٣ شارەوانی. لە ٦٥ شارەوانى تەنها ١٢ شارەوانی ماون، کە دەستیان بەسەردا نەگیراوە.

'تاکە شارەوانیی هەدەپە کە قەیومی بەسەردا دانەسەپێنراوە شارەوانیی قەرەسە'

ئەو شارەوانییانەى کە لە دەستی گەلەکەماندا ماون بریتین لە: لە پارێزگای سەمسور شارەوانیی کۆمور، لە ئاگری شارەوانییەکانى بازید و گیادن، لە ئامەد شارەوانییەکانى چنار و پیران، لە خارپێت شارەوانیی ساریجان، لە ئەرزۆم شاروانیی قەرەچۆبان، هەروەها شارەوانییەکانى قەرس، شڕنەخ، سلۆپی و بالڤەرەن. تاکە شارەوانیی هەدەپە کە قەیومی بەسەردا دانەسەپێنراوە شارەوانیی قەرسە".

لە راگەیاندراوەکەدا بێدەنگیی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان بەبیرهێنراوەتەوە و تیایدا هاتووە "تاکە شتێک کە هێرشی دوژمن تێکدەشکێنێت، بێگومان بەرخودان و پێداگریی گەلەکەمانە. بۆیە گەلی تورک و گەلانی تر کە داواى دیموکراسی دەکەن دەبێت لە دژی رژێمی فاشیستی داگیرکەر ، کە هێرش دەکاتە سەر کوردستان، پشتیوانی لە لەگەلەکەمان بکەن، هاوپەیمانی دروست بکەن، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەى گەلەکەمان دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە و بەرەنگاری بکەن.

دیکتاتۆریی ئاکەپە / مەهەپە بە عەقڵییەتى فاشیست و تاڵانکەریان، رژێمێکى کودەتان. کودەتاکەری دژ بە دیموکراسین، بە تایبەتی دوژمنی ئیرادەی گەلەکەمانن لە هەموو پارچەکانى کوردستاندا. ئەو تایبەتمەندییەی دەوڵەتى تورک بە بڕیاری ئەمدواییەی 'لێبوردنی باخچەلی' باشتر خۆی دەرخست. رژێمێک کە بەرپرسەکانى گروپە مافیاییەکان و تاوانبارانی ئاسایی لە زیندانەکان ئازاد کرد، زیندانییە سیاسییەکان، کە زۆربەیان کوردن لە ناو بەرداشی زوڵم و پەتادا راگرتووە".

ئەو حیزب و رێکخراوە کوردستانیانە رایانگەیاند، دەوڵەتى تورک با باش بزانێت، کە سیاسەتى توندوتیژی و گوشار لە باکووری کوردستان ناتوانێت ئەنجامی هەبێت و باسی ئەوەیانکردووە "بەڵام بۆ ئەوەى رووخانی خۆیان رابوەستێنن و دەسەڵاتی خۆیان بەردەوامی پێ بدەن پێداگری لەسەر توندوتیژیی فاشیستانە و سیاسەتی هێرشکارانە دەکەن. هەرگیز ناتوانن بە هێرشە فاشیستییەکانیان، بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنەکانیان ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن، گەلەکەمان هێرشەکانى دەوڵەتى فاشیستی داگیرکەر بۆ سەر هەموو پارچەکانی کوردستان تێکدەشکێنێت و داگیرکەریی کۆماری تورکیای فاشیست زوو، یان درەنگ لە ناو دەبەن".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، هێرشەکانى دەوڵەتی تورک نەک تەنها بۆ سەر باکوور و رۆژئاوان، بەڵکو لە مێژە هێرش دەکاتە سەر باشوور، لە باشوور هێرشی ئاسمانی و ئۆپراسۆن ئەنجام دەدات. هەوڵ دەدات باشووری کوردستان لە رووی ئابووری، سیاسی و دیپلۆماتیکەوە تەنگاو بکات. لەوێ چەندین بنکەى سەربازیی بۆ خۆی دروستکردووە. ئێستاش هەوڵ دەدات کوردان لە باشووری کوردستان بکات بە گژی یەکتردا. بە تایبەتی دەیەوێت لە زینی وەرتێ پلانی 'براکوژی' جێبەجێ بکات.

ئێمە داوا لە گەلەکەمان لە باشوور و هەموو حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان دەکەین، کە ئەو پلانەی دەوڵەتى تورکی فاشیست پێکەوە تێکبشکێنین. رۆژی رۆژی یەکێتییە. ئێمە با پێکەوە لە هەر چوارپارچە پشتیوانیی نەتەوەیى و یەکێتیی نەتەوەیى بونیات بنێین. ئێمە بەرژەوەندیی سەرەکی و بنەڕەتیی گەلەکەمان ناکەین بە قوربانیی بەرژەوەندی و حساباتی بچوک. رۆژی ئەو رۆژەیە، کە ئێمە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان بخەینە سەروو هەموو شتێکی ترەوە. تەنها بەو هەڵوێست و شێوەیە لە تێکۆشان لە هەر چوارپارچەى دەتوانین سەربکەوین".

ناوی ئەو حیزب و رێکخراوە کوردستانیانە کە راگەیاندراوەکەیان واژۆکردووە

ناوی ئەو حیزب و رێکخراوە کوردستانیانە کە راگەیاندراوەکەیان واژۆکردووە بریتین لە:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)
بزووتنەوەى گۆڕان

کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)

بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)

حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان

حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان

پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)

بزووتنەوەى ئازادی

پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)

پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)

پارتی چەپی کورد لە سوریا

بزووتنەوەى نۆژەنی کوردستانی – سوریا

پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)

پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)

پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا

پارتی رێککەوتنی کورد لە سوریا

پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا

پارتی کەسکی کوردستان لە سوریا

پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا

پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)

بزووتنەوەى کاوە

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)

یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان

کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

کۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

پلاتفۆرمی هۆرام

پلاتفۆرمی زاگرۆس

پلاتفۆرمی یارسان

یاری کورد

بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)

کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی

فیدراسیۆنی عەلەوییەکانى کوردستان (فەدا)

فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)

ناوەندی کوردی لە بەرلین

کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)

ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل

ئەنجوومەنى شەنگال لە دەرەوەى وڵات (مەشەدە)

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

یەکێتیی ئێزدییانى سوریا (یەئەسە)

ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین

چەتری ئەنجومەنەکانى ژنانی ئێزدی

ئەنجومەنى ئەڵمانی – کوردی ئی . ڤی لە درسدن

کۆنگرەى گەلی میزۆپۆتامیا

پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا

کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان

ژ.ت