حیزبه‌كانی باكووری كوردستان ئیدانه‌ی داگیركاریی توركیا له خواکورک ده‌كه‌ن
حیزبه کوردییەکان هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیایان لە خواکورک شەرمەزار کرد و ڕایانگه‌یاند، سیاسه‌تی شه‌ڕخوازیی دەوڵەت سەرکەوتوو نابێت.
حیزبه کوردییەکان هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیایان لە خواکورک شەرمەزار کرد و ڕایانگه‌یاند، سیاسه‌تی شه‌ڕخوازیی دەوڵەت سەرکەوتوو نابێت.
حه‌ره‌كه‌تی ئازادی، پارتیی هەرێمە دیموکراتییەکان (ده‌به‌په)، کۆمەڵەی کوردی دیموکراتی شۆڕشگێڕ (DDKD)، پارتیی ئازادی و مرۆڤ، پارتیی كۆمۆنیستی کوردستان، پلاتفۆرمی دیموکراتیی کورد-باکوور (PDK-Bakur) و پارتیی دیموکراتیی کوردستان - تورکیا (PDK-T) کە بۆ هەڵبژاردنی ٣١ ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان لەگەڵ پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) هاوپه‌یمانه‌تییان كردبوو، سەبارەت بە داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا لە باشووری کوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و هێرشه‌كه‌یان ئیدانه كرد.
لە به‌یاننامه‌كه‌دا، باس له هێرش و هه‌وڵه داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک كراوه كه پێشتر بە ناوی «چەلیک-چەکیچ- شەفەق- گونەش و قەڵغانی فورات» ئه‌نجام دراون و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌م هه‌وڵه‌ش كه به ناوی «په‌نجه» ده‌درێت، جگه له قووڵكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان هیچ چاره‌سه‌رییه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت.
حیزبه کوردییەکانی باكووری كوردستان ڕایانگه‌یاند، بەبێ کورد ئیدی لە ناوچه‌كه سیاسەت ناكرێت. له باشووری کوردستان دەوڵەتێکی فیدراڵی دروست بووە. لە ڕۆژئاوای کوردستان سیستەمێکی فیدراڵی له دامه‌زراندندایه. كه‌واته سیاسەت به ڕێبازی سەربازی چارەسەری ناهێنێته ئاراوه.
لە درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به چاوپێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان كراوه. حیزبه کوردییەکان هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، «لە کاتێکدا کە باس له قۆناغێکی نوێی ئاشتی – چارەسەری دەکرێت، دەستپێکردنی هه‌وڵێكی سەربازی ئەوە نیشان دەدات کە تورکیا هێشتا چاره‌سه‌ری لە شه‌ڕدا ده‌بینێته‌وه نه‌ك له سیاسه‌تدا.»
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، «ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنی خواکورک ته‌نیا قەندیل نییە. بەڵکوو ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان پارچەکانی دیكه‌ی کوردستان بەتایبەتی باشوور و باشووری ڕۆژئاوا ببڕن؛ سه‌باره‌ت به سیاسەته‌كانی په‌یوه‌ندیدار بە کوردستان په‌یامێكی بده‌نه ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و له سووریا دەستی خۆیان بەهێز بکەن. ئەگەر لە هێڵی خواکورک - قەندیل ئەنجام به‌ده‌ست بێنن، ئەوا لە باشووری ڕۆژئاوای کوردستانیش پیلانه سەربازییه‌كه‌ی لە [ڕۆژهەڵاتی فورات] جێبه‌جێ ده‌كات. تورکیا بە پراکتیکی خۆی دەزانێت کە هیچ کام لەو ئامانجانەی به‌دینایه‌ن، بەڵام کاتێک تەنگاو دەبێت بۆ ئه‌وه‌ی دەستی خۆی لە پڕۆسه‌ی چارەسەریدا بەهێز بکات، یانیش بە بڕوای [ئەگەر به شانس سه‌ر بگرێت] جارێكی دیكه هه‌وڵی سه‌ربازی ده‌دات.»
حیزبه كوردییه‌كان ڕاشیانگه‌یاند، «چارەسەری بە شەڕ نابێت، به‌ڵكوو به داننان به باشوور و باشووری ڕۆژئاوای كوردستان، به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌بێت. چارەسەری دروستکردنی دیواری كۆنكرێت نییه له ده‌وری خۆی. چارەسەری ئەوەیە کە بزانن؛ باشوور و باشووری ڕۆژئاوای کرودستان ده‌روازه‌ی تورکیایە بە ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناویندا. بۆیه دەبێت لە چوارچێوەی دۆستایەتی و ڕێزگرتندا پەیوەندیی سیاسی و بازرگانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستن. چارەسەری دوور لە تووندوتیژیی، بە ڕێبازی دیموكراتی و ئاشتییانه لەگەڵ حیزبه کوردییەکان و کادرە سیاسییەکانیان و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی چاره‌سه‌ری ده‌كرێت.»
s.m