حەشدی شەعبی لەشەنگال دەکشێتەوە

قایم مەقامی شەنگال مەحما خەلیل وتی حەشدی شەعبی لە رەبیعە کشاوەتەوە و بریاری کشاندنەوەی لەشەنگال داوە.

دوای ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی لەباشووری کوردستان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارەکانی حەشدی شەعبی دەستێوەردانیان کرد وسەرەتادا کەرکووک وناوچە کێشە لەسەرەکانیان کۆنتڕۆڵکرد.چەکدارانی حەشدی شەعبی ١٧ی تەشرینی یەکەم/٢٧ی خەزەڵوەرکەوتنە ناوشەنگال.

قایم مەقامی شەنگال لەبەیاننامەیەکدا دەربارەی بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەشەنگال زانیاری بڵاوکردەوە.

مەحماخەلیل وتی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ڕەبیعە کشاونەتەوە وبۆ کشاندنەوەیان لەشەنگالیش بڕیاردەرکراوە.

حەلیل ئاشکرای کرد کە حەشدی شەعبی لەگەل بەرێوەبەرانی شەنگال کۆبونەتەوە وئەو بڕیارەیان ڕاگەیاندووە.

لە کۆبونەوەکەی حەشدی شەعبی لەگەل بەڕێوەبەرانی شەنگالدا ڕاگەیەنراوە کە حەشدی شەعبی لە شەنگال دەکشێتەوە وئەوناوچەیە رادەستی گەلی هەرێمەکە دەکات.بڕیارەکە لەسەرداواکاری گەل گیراوە. حەشدی شەعبی ئەوەی بینی کە شەنگال هەرێمی چالاکی ئەونییە. ئەوان ماوەی دوو ڕۆژە دەربارەی کشاندنەوەیان کۆبونەوەیان ئەنجامداوە وئەو چەکانەی کە لە دەستی گەلدایە کۆکردەوە."

هەروەها ئەنجومەنی خۆسەریی دیموکراتیی شەنگال،لە بەیاننامەیەکدا کشانەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شەنگال بە هەنگاوێکی گرنگ ناوبرد و داواشی لە کۆمەڵگای ئێزدی کرد، کە یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن و هیوایان بە دەرەوە نەبێت.

ئەنجومەنی خۆسەریی دیموکراتیی شەنگال کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەکارێکی باش ناولێبرد و وتی، دوای داگیرکردنی شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە، بۆ ئازادکردنی خاکی شەنگال و بۆ ئەوەی کۆمەڵگای ئێزدیی ببێتە خاوەنی ئیرادەی خۆی، تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای ئێمە بتوانن خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن، هەموو دەزگا و ناوەندێک لەلایەن کۆمەڵگای شەنگالەوە دامەزرا، هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە-یش ڕۆڵی گرنگیان لە ئازادکردنەوەی شەنگالدا بینی."

ک-ش