له گوندی ڕۆبۆسكیی سه‌ر به ناوچه‌ی قلابانی شرنا‌خ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ٣٤ كه‌س كۆمه‌ڵكوژ كران. خانه‌واده‌ی قوربانییان له هه‌فته‌ی ٣٤٥ههمینی چالاكییه‌كانیاندا له‌سه‌ر گۆڕی قوربانییان كۆبوونه‌وه. له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڤه‌لی ئه‌نجو به ناوی خانه‌واده‌كان قسه‌ی كرد.
ئه‌نجو گوتی: «ئایا ٣٤ خزمی ئێمه كه كوژرابوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كوردن بكوژه‌كانیان دادگه‌یی ناكرێن؟» ناوبراو پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد: ئه‌و كه‌سه‌ی ئێمه‌ی دادگه‌یی كرد، بۆچی بكوژی خزمه‌كانی ئێمه نابینێت و دادگه‌ییان ناكات؟
ڤه‌لی ئه‌نجو ده‌ستنیشانی كرد كه له‌م وه‌ڵاته‌دا دادپه‌روه‌ری، دیموكراتی و قانوون نییه. گوتیشی: ئێمه داوای دادپه‌روه‌ری و ئاشتی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مافه‌كانیان پێشێل كراوه و له‌و پێناوه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانی خۆمان. ئه‌نجو هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان لایه‌نگری ژیانی ئاشتیانه و دادپه‌روه‌رانه‌ن.
s.m