خه‌ڵكی مه‌خموور و قه‌ندیل سه‌ردانی پرسه‌ی دیار غه‌ریبیان كرد

پرسه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) دیار غه‌ریب له‌ شاری سلێمانی به‌رده‌وامه‌. هاوڵاتییانی شار و شارۆچكه‌ و گونده‌كان ده‌سته‌ ده‌سته‌ به‌شداری له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

دیار غه‌ریب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه‌ ڕۆژی ٥ی ته‌مووز\١٤ی پووشپه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڤاڵی له‌ ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ قه‌ندیل شه‌هید بوو.

له‌ دوێنێوه‌ مه‌ڕاسیمی پرسه‌ی دیار غه‌ریب له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوڵاتییان، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و چین و توێژه‌ جیاجیاكان سه‌ردانی پرسه‌كه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆش هاوڵاتییانی مه‌خموور و بناری قه‌ندیل سه‌ردانی پرسه‌كه‌یان كرد. ئاپۆڕای گه‌ل درووشمه‌كانی «بمرێ خیانه‌ت»، «هه‌ڵمه‌ت نامرێ» و «بژی په‌كه‌كه‌»یان به‌رز كرده‌وه‌.

s.m