دادگه ئەو پۆلیسانەی خەڵات کرد کە بە زرێپۆش ٢ منداڵیان کوشتبوو!
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و پۆلیسانه‌ی خه‌ڵات كرد كه له ناوچه‌ی سلۆپیی شرنه‌خ ٢ منداڵیان كوشتبوو.
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌و پۆلیسانه‌ی خه‌ڵات كرد كه له ناوچه‌ی سلۆپیی شرنه‌خ ٢ منداڵیان كوشتبوو.
دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ردوو پۆلیس عومه‌ر یگیت و موراد ماده‌ن کە لە سلۆپی بە زرێپۆش دوو برایان به ناوه‌كانی محه‌مه‌د (٧ ساڵان) و فورقان یڵدرم (٦ ساڵان) كوشتبوو، له دووه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ناوچه‌ی جزیر به‌ڕێوه‌چوو. هاوشارەداری جزیر بێریڤان كوتلوو، هاوشارەداری سلۆپی سلێمان شاڤلووك، باوکی هەردوو منداڵەکە مه‌سعوود یڵدرم، پارێزەرانی ئه‌ندام له ژووری پارێزه‌رانی شرنا‌خ، ئامەد و بوورسا و نوێنەری چه‌ندین ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ئاماده بوون.
لە دانیشتنەکەدا كه به پشكنینی ناسنامه ده‌ستی پێكرد، هەردوو پۆلیسی تۆمه‌تبار ئاماده بوون. تۆمه‌تبار عومەر یگیت قسه‌ی كرد و وه‌ك جاره‌كانی دیكه به‌رگری له خۆی كرد.
باوکی منداڵەکان مەسعوود یڵدرم-یش گوته‌ی دا و گوتی، «هیچ سزایەک منداڵەکانی من ناگەڕێنێتەوە. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئازارەکانمان کەم بێتەوە و كۆتایی به‌و ڕووداوانه بێت، داوا ده‌كه‌ین بڕیارێكی دادپەروەرانە بدرێت.»
دادوه‌ر به تۆمه‌تی «كه‌مته‌رخه‌می بووه‌ته هۆی مردن» داوای سزای ٢ ساڵ تا ١٥ ساڵ زیندانیكردنی بۆ هه‌ر پۆلیسێك كرد. داواشی كرد، سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكرێت كه به‌رپرس بوون.
پارێزەرانیش داكۆكییان له بنەماڵەی یڵدرم کرد و داوایان كرد تاوانباران سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه بدرێن. دواتر هەردوو تۆمه‌تبار قسەیان کرد و وەک جاره‌كانی دیكه پارێزگاری‌یان لە خۆیان کرد.
پاش ئه‌وه‌ی ناوبڕێك به دانیشتنه‌كه‌ی دادگه درا، دادوه‌ر بڕیاری خۆی ئاشکرا کرد و پۆلیس موراد مادەن-ی به بێ تاوان دانا و سزای ٢ ساڵ و مانگێك زیندانیكردنیشی بۆ پۆلیسی تاوانبار عومەر یگیت بڕیه‌وه.
دوای بڕیاره‌كه، پارێزەرانی بنەماڵەی یڵدرم ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا و گوتیان، «هه‌ر ئه‌وه‌نده مابوو مه‌دالیا بخه‌نه ملیان!»
s.m