دارستانەکانی دەرسیم دەسوتێن

بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر دارستانەکانی دەرسیم، ئاگر لەو دارستانانە کەوتووەتەوە و هەزاران هێکتار لە دارستانەکان سووتاون و زیانێکی زۆر بە ژینگە و سروشتی ناوچەکە کەوتووە.

 

دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەشتی بۆزان، هەرێمی زۆگار، دەرەکۆی، کۆزوولجا، کۆچکۆزوولجا، زانگێ، دەگێرمەندەرە، دۆندۆل وئالبۆگازی ، چەمێشگەزەک و خوزادی-ی دەرسیم کە ئەنجامدرا، لە هەرێمەکە ئاگرێک کەوتەوە. بە هۆی ئاگرەکەوە هەرێمێکی هەزارهیکتاری سوتاوە.

کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا ڕێگەنادەن ئاگرەکە بکوژێننەوە. دەستەی ژینگەپارێز لەسەر ئەوبابەتە بەیاننامەیەکئ بڵاوکردەوە و بانگەوازی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی کرد.

ک-ش