داواکاریی سەردانی خانەوادەکان بۆ ئیمرالی رەد کرایەوە

داواکاری خانەوادەی ئوجالان و کەس و کاری گیراوانی دیکەی ئیمرالی جارێکی دیکە رەد کرایەوە.

محمد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و پارێزەرەکەی مەزلوم دینج دوێنی بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد، بەڵام داواکارییەکەیان جارێکی دیکە رەد کرایەوە.

هەروها کەس و کاری گیراوانی تر کە لە ئیمرالی گیراون، ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر هایری کۆنار و پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی ڤەیسی ئاکتاش و ئەیلەم چەتینی کچی بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن، بە رێگای پارێزەرەکانیانەوە داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی کرد، بەڵام وڵامی داواکارییەکەیان نەدرایەوە.

سەردانەکە بە بیانوی ئەوەی لە چوارچێوەی "سنوردارکردنی گیراوان" کە لە "یاسای ژمارە ٥٢٧٥ تایبەت بە جێبەجێکردنی رێوشوێنی ئەمنی و سزاکان" دایە، قبوڵ نەکراو رەدکرایەوە.

ز.ش