دوای تەقینەوەی بۆڕی نەوتی کەرکووک – جەیهان ئاگر کەوتەوە
دوای تەقینەوەی شەش بۆمب به بۆڕی هەناردەکردنی نەوتی باشووری کوردستان بۆ تورکیا کە بە هێڵی کەرکووک – جەیهان ناسراوە، ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
دوای تەقینەوەی شەش بۆمب به بۆڕی هەناردەکردنی نەوتی باشووری کوردستان بۆ تورکیا کە بە هێڵی کەرکووک – جەیهان ناسراوە، ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئهمنی به ڕۆیتهرزی ڕاگهیاندووه، ئاگرەکە لە گوندی عهین جهحش كهوتووهتهوه کە به دووریی ٧٠ کیلۆمەتر كهوتووهته باشووری مووسڵ. بەگوێرەی ئهو سهرچاوهیه، شەش بۆمبی چێنراو بە بۆڕییەکەدا تەقیونەتەوە کە بەدەست دروست کراون، دواتر لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.
ههمان سهرچاوه ڕایگهیاند، تەقینەوەکە لە بۆڕی هەناردەکردنی نەوت لە گوندێکی سەربە پارێزگهی نەینەوا ڕوویداوه و لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵ کراوە.
هەناردەکردنی نەوتی پارێزگهی کەرکووکی باشووری کوردستان بۆ تورکیا، پاش داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە له دوای ریفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧، وەستابوو. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ئەنجامی ڕێككهوتنی نێوان حکوومەتی بەغدا و ههرێمی کوردستان هەناردهكردنی نەوت جارێکی دیکە دەستی پێكردبوویهوه.
s.m