دوای ٢٣ ساڵ له كۆمه‌ڵكوژی ١٦ی گوڵانی هه‌ولێر
ئه‌وه‌ی له ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ كراوه خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه و بوونه به كهواسوورهی به‌رله‌شكری داگیركه‌ر بۆسه‌ر شار و گوندی باشووری كوردستان، هه‌مانكات گورز وه‌شاندنه له رێبه‌ره شۆڕشگێڕه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی له ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ كراوه خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه و بوونه به كهواسوورهی به‌رله‌شكری داگیركه‌ر بۆسه‌ر شار و گوندی باشووری كوردستان، هه‌مانكات گورز وه‌شاندنه له رێبه‌ره شۆڕشگێڕه‌كه‌ی.
٢٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای داگیركه‌ری توركیا و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه/عێراق، له ناوجه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری نزیكه‌ی ٨٠ كادیر و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه دوای به‌رخودانێكی بێ وێنه كۆمه‌ڵكوژكران و ته‌رمه‌كانیشیان شوێن بزركراوه. هه‌ڵدانه‌وه‌ی مێژووی شه‌ڕی ناوخۆ له كوردستان به‌گشتی به ئازاره، به‌ڵام له بیركردن و نه‌ناسینی ئه‌و شه‌هید و مرۆڤه قاره‌مان و لهخۆبردوانهش مه‌رگه‌ساتێكی گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌وه‌ی له ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ كراوه خیانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه و بوونه به كهواسوورهی به‌رله‌شكری داگیركه‌ر بۆسه‌ر شار و گوندی باشووری كوردستان، هه‌مانكات گورز وه‌شاندنه له رێبه‌ره شۆڕشگێڕه‌كه‌ی.
له ڕابردوو ئه‌وه زۆرجار روونكراوه‌ته‌وه، بۆچی په‌ده‌كه/عێراق ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئه‌نجامدا، بۆچی كه‌وته پێش سوپای داگیركه‌ر و هات به‌ده‌ستی خۆی رۆڵه‌كانی له‌ناو شارێك كه وه‌ك پایته‌ختی خۆی به‌ناو ده‌كات كۆمه‌ڵكوژ كرد، به‌هه‌مان شێوه ساڵێك به‌ر له‌و كۆمهڵكوژییهش به هێزی به‌عس دووباره هاتبوو ره‌قیبه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌رخستبوو، بۆچی ده‌بێ به‌ناو هێزێكی كوردستانی كه خۆی به باوكی كوردایه‌تی و كۆنترین رێكخستنی كورد ده‌زانێ و سه‌ری زمان و بنی زمانیشی باسی كوردایه‌تی ده‌كات و كورد و كوردستان رۆژانه به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه؟ په‌كه‌كه و شۆڕشگێڕان و خه‌ڵكی وڵاتپارێزی كه له هه‌ولێر بوونه ئامانجی هێرشه دڕندانه‌كه‌ی په‌ده‌كه ده‌بێ چ تاوانێكیان كردبێ و چ كۆسپ و تهگهرێكیان بۆ به‌رده‌م ئامانجه‌كانی كوردایه‌تی په‌ده‌كه دروست كردبێ!؟.
په‌ده‌كه له ده‌یه‌ی نەوەدەتهكانی سه‌ده‌ی رابردوو سێ خیانه‌تی گه‌وره‌ی كردووه، ئه‌ویش یه‌كه‌م؛ بهبوونه پارچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ده‌سپێكردنی پیلانگێڕی نێوده‌وڵه‌تی له پاییزی ١٩٩٢ و پێشه‌نگایه‌تی بۆ سوپای داگیركه‌ری توركیا كرد و هه‌موو هێزه‌كانی باشووری به‌گژ په‌كه‌كه‌وه نا به‌ئامانجی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی، دووه‌م؛ دووباره له ٣١ی ئابی ١٩٩٦دا سوپای داگیركه‌ری به‌عسی راكێشایه‌وه و هێنای هه‌رێمی كوردستانی پێ داگیركرده‌وه و خۆشی بووه نوێنه‌ری به‌عس له هه‌رێم، سێیه‌م؛ گه‌وره خیانه‌تی ئه‌ویش بوونه‌وه پێشه‌نگ بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سوپای داگیركه‌ری توركیا كه له ١٤ی گوڵانی ١٩٩٧ له هه‌رێمی بادینان ده‌ستی پێكرد و ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند، له‌ناویشدا كۆمه‌ڵكوژی هه‌ولێر و به‌سه‌دان كچ و كوڕی شۆڕشگێڕ شه‌هیدبوون و به‌سه‌دانیش كه‌وتنه زیندانه‌كانی په‌ده‌كه و به سه‌دان خێزانیش له‌سه‌ر ماڵ و جێگای خۆیان ده‌ركران و ئاواره‌بوون. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وا له ورده خیانه‌ته‌كانی وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی ١٩٩٤ و دبڵنی ١٩٩٥ و هه‌روه‌ها به‌شێك بوون له پیلانگێڕی ٩ی ١٠ی ١٩٩٨ سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و دواتریش به‌شداربوونی له پیلانگێڕی دیلكردنی رێبه‌ر ئاپۆ له ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ به‌ئه‌نجام بوو.
ده‌بێ ئه‌وه‌مان لا روون و ئاشكرابێ كه په‌ده‌كه له‌دوای شكستی ١٩٧٥ ئیدی واتایه‌كی له كوردستان نه‌مابوو، خه‌ڵكی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستیان به هێزێك نه‌مابوو كه به‌ده‌ستی خۆی شكست و وازهێنانی له شۆڕش په‌سند كردبوو، ئه‌وه‌ی دووباره ئه‌و هێزه‌یان هێنایه‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی و چه‌كداری، ئه‌ویش زلهێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن له سه‌روویاندا ئه‌مریكا و ئینگلیز، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی سه‌ر كوردستان بوون. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له دوای ساڵی ١٩٧٥ په‌ده‌كه هیچ هه‌وڵ و تێكۆشانێكی له‌به‌رامبه‌ر داگیركه‌رانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام بۆته كه‌رسته‌یه‌ك له‌ده‌ستی داگیركه‌ران و له‌دژی كوردی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز شه‌ڕیان پێكردووه، نموونه‌كانی بوونه یه‌ك له‌گه‌ڵ رژێمی ئیسلامی ئێران و سه‌ركوتكردنی تێكۆشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ١٩٧٩، كۆمه‌ڵكوژی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی بزاڤی كورد له باشوور له هه‌رێمی هه‌كاری له ١٩٧٨ و هه‌روه‌ها دووباره به‌هاوبه‌شی ئێران هێرش كردنه‌وه بۆ سه‌ر باشوور و بوونه‌وه هۆكار بۆ ئه‌نفالی هه‌شت هه‌زار بارزانی و هه‌مانكات به‌رده‌وام كردنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌گه‌ڵ یه‌نه‌كه و لایهنهكانیتر تاكو ساڵی ١٩٨٨. له‌سه‌ره‌وه‌ش ئه‌وه‌مان نیشاندا كه‌وا شه‌ڕپێفرۆشتن و خیانه‌ته‌كانی ساڵانی نۆوهتیش چۆن بوونه.
چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌مان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی هه‌ولێری ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ه، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆحه‌ی كه له كوردستان ته‌سلیمی خیانه‌ت و به‌كرێگیراویه‌تی نابێ و هه‌تا دوایی به‌رخودانی ده‌كات. چونكه ئه‌و شێوازه‌ی له بوونه دارده‌ستی داگیركه‌رانی په‌ده‌كه شتێكی نوێ نییه، یان ناكرێ وا قسه بكه‌ین وه‌كو ئه‌وه‌ی تاوانی هه‌ردوو لایه‌نیان هه‌بووه، ئه‌وه هه‌م بێویژدانییه، هه‌میش ده‌بێته خۆلادان له‌و هێڵه سیاسی و چه‌كدارییه‌ی كه داگیركه‌ران و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بۆ مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردن و له‌ناوبردنی رێكخستنه شۆڕشگێڕییه‌كانی كوردستانی به‌كاری دێنن. له سه‌ره‌تای مایس"گوڵان"ی ١٩٩٧ ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ بكات زیاتر زه‌مینه‌ی ئاماده ده‌كرد، له‌لایه‌ك ژماره‌ی هێزه‌كانی له سنوری بادینان زیاد ده‌كرد، لهلایتریش كاری ده‌كرد تاكو په‌ده‌كه وه‌ك سوری به‌ر له‌شكره‌كه‌ی به‌كاربێنێ، بۆ ئه‌مه‌ش په‌ده‌كه‌ش له‌ژێره‌وه ئه‌رێی نیشاندابوو، به‌ڵام به‌ڕواڵه‌ت سوێندی به گۆڕی بارزانی ده‌خوارد كه نابێته به‌شێك له‌و ئۆپه‌راسیۆنه، وه‌ك چۆن ئێستا ده‌ڵێن ئێمه له زینی وه‌رتێ كارمان به به‌رنامه و پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه نییه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌وكاتیش ده‌یانگووت ئێمه كارمان به پیلانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه نییه، به‌ڵام وادهرنهكهوت و گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و كۆمه‌ڵكوژیان له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا به دڕندانه‌ترین شێوه.
ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له ناو هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری خه‌ریكی كار و خه‌بات و تێكۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان بوون بریتی بوون له كادیر و ئه‌ندامانی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان"یهنهدهكه"، خه‌باتكار و رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌كانی وڵات و وه‌ته‌ن شهمس و ژیانی ئازاد و گۆڤاری رۆژ، خه‌باتكار و هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌ندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا، خه‌باتكار و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ژنانی ئازادی كوردستان" یاژك"، كادیران و پاسه‌وانانی نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمی په‌كه‌كه له باشوور، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئه‌ركی جێبه‌جێ كردنی گه‌یاندنی لۆجستیكیان ده‌كرد بۆ هێزی گه‌ریلا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵی برینداری شه‌ڕی باكووریش كه له نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سووری كوردستان مابوونه‌وه. رۆژانی دواتریش هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای یهنهدهكه له قه‌زای سۆران و بۆسه بۆ هه‌ڤاڵانی خه‌باتی لۆجستیكی داده‌نێنه‌وه له رێگای ئاكرێ هه‌ولێر و حه‌وت هه‌ڤاڵ شه‌هید ده‌كه‌ن، هه‌مانكات رۆژی دووه‌مین له كۆمه‌ڵكوژی له‌هێرشێكدا له‌ناو هه‌ولێر بۆ سه‌ر هه‌ڤاڵانی خه‌باتی ناو جه‌ماوه‌ر له‌وێش هه‌ڤاڵان ساڵح و هێلین شه‌هید ده‌كه‌ن. واتا كۆی هه‌موو ئه‌و شوێنانه له ماوه‌ی رۆژانی ١٦تاكو ١٨ی گوڵان هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی ٨٠ ئه‌ندام و كادیر و خه‌باتكاری په‌كه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی له هه‌ولێر و ده‌وربه‌ریدا شه‌هیدبوونه یان به برینداری كه‌وتۆنه‌ته ده‌ستیان و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه شه‌هیدكراون.
- په‌ده‌كه بۆچی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامدا؟
خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش خه‌ڵكی باشووری كوردستان په‌ده‌كه و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری باشوور باش ده‌ناسن و ده‌یانزانی ئیتر ناتوانن هیچ هیمه‌تێك بكه‌ن و پێچه‌وانه ته‌نها بوونه‌ته بار به‌سه‌ر خه‌ڵك و ده‌سكه‌وته‌كانی كه به‌خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی دڵسۆز و ئه‌نفال و كیمیاباران به‌ده‌ست هاتوون، به‌تایبه‌تیش رێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس و هێنانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ٣١ی ئابی ١٩٩٦ زۆر زیاتر رووه خۆفرۆشیكهی نیشاندابوو، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه بۆیه هه‌رچی خراپه ده‌یكات.
له ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه له باشوور و پارچه‌كانی تریش هێزێك نه‌یتوانیوه له‌به‌رامبه‌ر په‌ده‌كه خۆی رابگرێ و خاوه‌ن پرۆژه و پلانی جیاوازتربێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ له كوردستان په‌ره‌ی ستاندوه كه هه‌موو كوردستان له‌خۆوه ده‌گرێت و به رۆحێكی شۆڕشگێڕانه و لهخۆبردنهوه هێڵێكی نوێی له شۆڕشی كوردستاندا داهێناوه، له دوای راپه‌ڕین خه‌ڵك زیاتر ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی دروست ده‌بوو، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ساڵانی ١٩٩٦ و ١٩٩٧ به‌هه‌زاران له گه‌نج و لاو له كچان و كوڕان له زاخۆوه تا خانه‌قین به‌شداری ناو ریزه‌كانی بكه‌ن، هه‌تا له نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و ئاشوری و توركمانیش خۆیان له‌ناو ده‌دۆزیه‌وه، په‌ده‌كه ئه‌و مه‌ترسیه‌ی ده‌بینی كه ئیدی بهدیلێكیتری بۆ دروست ده‌بێ، بۆیه پێویسته به‌رله‌وه‌ی گه‌وره‌ببێ ده‌بێ له‌ناوبچێ، خودی په‌ده‌كه له‌ولایه‌نه‌وه خاوه‌ن ئه‌زموونه، چ له‌به‌رامبه‌ر هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌كه‌سایه‌تی سلێمانی موعینی و هاوڕێكانی، چ له‌به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزاڤی شۆڕشگێڕی باشوور له كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵكوژی عه‌لی عه‌سكه‌ری و هاوڕێیانی له كۆمه‌ڵكوژی هه‌كاری، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی هه‌ولێریش درێژكراوه‌ی ئه‌و زنجیره كۆمهڵكوژییهیه كه په‌ده‌كه له رابردوو ئه‌نجامی دابوون، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگووترێ په‌ده‌كه له ١٩٩٦ له گه‌ڵ شه‌هیدكردنی عه‌شیره‌ته دۆسته‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ له بنه‌ماڵه‌ی سورچی و برادۆستی، هه‌مانكات شه‌هید كردنی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده كاوه عه‌لی" دكتۆر سیروان". به كۆمه‌ڵكوژی هه‌ولێر په‌ده‌كه وای هه‌ژمار ده‌كرد كه خۆی له دروستبوونی به‌دیلێكی شۆڕشگێڕ دوور ده‌خاته‌وه، چونكه په‌ده‌كه به ته‌سلیمبوونه‌وه‌ی سامی عه‌بدولرحمان و پاكتاو كردنی پارتی گه‌ل و سۆسیالیست و پاسۆك تا ئاستێكی زۆر خۆی به‌تاكه سواری گۆڕه‌پانه‌كه ده‌زانی.
له كۆمه‌ڵكوژی هه‌ولێر كه‌سایه‌تی سه‌ركرده‌ی شه‌هیدی وه‌ك شێخ كامه‌ران هیرانی و ئارام شه‌قڵاوه‌یی و كه‌مال ره‌واندزی و خۆگر گه‌زنه‌یی و روكه‌ن و به‌رخودان و گه‌لاوێژ و ئازاد و گۆران كه‌لاری تێدابوو كه پێشبینی پێشه‌نگایه‌تیه‌كی به‌هێزیان بۆ شۆڕشی باشوور لێ ده‌كرا، به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تی شێخ كامه‌ران و خۆگر و كه‌مال كه تازه له گۆڕه‌پانی سه‌رۆكایه‌تی گه‌ڕابوونه‌وه و خاوه‌ن ئه‌زمون بوون له تێكۆشانی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی له كوردستان، له‌كه‌سایه‌تی ئه‌و هه‌ڤاڵانه ئیدی بتوانێ هه‌ولێر به‌ته‌واوی داگیربكات و رێگه‌نه‌دات به‌دیلێكی نوێ دروستبێ كه گه‌نجان و شۆڕشگێڕانی باشوور پێشه‌نگایه‌تی بۆ بكه‌ن.
بكوژان و تاوانبارنی كۆمه‌ڵكوژی هه‌ولێر په‌ده‌كه و سهرۆكایهتیهكهیهتی، به‌ڵام پێكهێنه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ش هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری وه‌ك پارێزگار، مه‌هدی خۆشناو وه‌ك به‌رپرسیاری ئاسایش، جه‌مال مورتكه و نه‌جات عه‌لی فاتێش وه‌ك به‌رپرسانی هێزی چه‌كدار و ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه.
په‌ده‌كه و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وازی له‌و كاره قێزه‌وه‌نانه‌ی نه‌هێناوه، چونكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌ده‌كه له بنه‌ماڵه‌ی فاخیر مێرگه‌سۆری تا عه‌شیره‌ته‌كانی سورچی و زێباری و برادۆستی و لۆلانی كۆمه‌ڵكوژ كراون، هه‌مانكات كه‌سایه‌تی وه‌ك سادق عومه‌ر و رێناس و رووف ئاكره‌یی و چه‌ندین كهسایهتیتری رۆشنبیر و سیاسی له‌ناوبراون.
په‌كه‌كه له تێكۆشانی نیوسهدهی زۆر هه‌وڵی داون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه له‌و داردهستایهتیهی بۆ داگیركه‌ران دووربخاته‌وه و بیهێنێته رێزی نیشتمانی و تاكو چیتر رێگری دروست نه‌كات بۆ به‌ره‌وپێش چوونی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ چ له ساڵی ١٩٨٢ به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیدریس بارزانی، چ هه‌وڵه‌كانی ساڵی ٢٠١٣ بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ له‌وباره‌یه‌وه زیاتر هه‌ڵسه‌نگێندرێت، چونكه هێزێك كه كات و سه‌رده‌مه‌كه‌ی ته‌واوبووه ئه‌گه‌ر له رێزی نه‌ته‌وه‌ییدا نه‌بێت ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌كرێت به به‌كرێگیراو و كۆسپ دروست ده‌كات له‌به‌رده‌م ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه گه‌لی كوردستان به‌خوێنی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ دروستی كردووه، دواین په‌یامی رێبه‌ر ئاپۆ كه له ٢٧ی نیسان به رێگای ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی برای راگه‌یاند خاوه‌ن هه‌مان ماهیه‌ته، چه‌نده‌ی بكرێ هه‌وڵبدرێ په‌ده‌كه له دوژمن دوور بخرێته‌وه، چونكه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا وه‌ك ساڵی ١٩٩٧ ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌و رووداوانه دووباره بكاته‌وه، بۆیه پێویسته ته‌واوی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی باشوور ده‌بێ رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی په‌ده‌كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كی تری وه‌ك ١٦ی گوڵانی ١٩٩٧ دووباره نه‌كاته‌وه، راسته گه‌ل خاوه‌ن ئه‌زمونه و ئاستێكی هۆشیاری هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه دوژمن و داگیركه‌رانیش هێرشه‌كانیان له‌ئاستی له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كان دایه.
له‌ئێستا رووداوه‌كانی هێز جێگیركردن له زینی وه‌رتێ له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه دووباره كردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی رابردووه، چونكه چڕكردنه‌وه‌ی هێز له زینی وه‌رتێ واتا پاڵپشتی كردن و پێشه‌نگایه‌تی كردنه بۆ هێرشی زه‌مینی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر قه‌ندیل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌چڕی قه‌ندیل بۆردومان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا له مانگی یازده‌ی ٢٠١٨ له‌سه‌ر هه‌ڤاڵانی سه‌رپه‌رشتیار "كۆردیناسیۆن"ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستان، هێرشه‌كانیان چڕتر كردۆته‌وه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیاش بهرفرهوانتربوونه، به‌شێك له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه له رۆژئاوای كوردستان له عه‌فرین و گرێ سپی و سه‌رێكانی به‌ڕێوه‌چوون، بهشێكیتریشیان له هه‌رێمی برادۆست به‌ڕێوه‌چوونه، به‌شێكی گرنگیشیان له قه‌ندیل به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆیه هه‌موو جموجۆڵێكی هێزه‌كانی په‌ده‌كه پێویسته به‌گوومانه‌وه سه‌یر بكرێ، هه‌تا هێزه‌كانیشیان له زینی وه‌رتێ نه‌كشێنه‌وه پێویسته چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تیش راگه‌یاندن و رۆشنبیران و چالاكوانانی سیاسی و دیموكراتی و گه‌نجان و ژنان ئه‌ركی سه‌ره‌كیانه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ١٦ی گوڵان دووباره نه‌بێته‌وه، پێویسته هێزه‌كانی په‌ده‌كه له‌زینی وه‌رتێ نه‌هێڵدرێن، چونكه په‌ده‌كه ئه‌و هێزه نییه كه به‌ئیراده‌ی خۆی بتوانێ بڕیاربدات، بۆیه پێویسته فشاری جه‌ماوه‌ری زیاتربێ تا ئه‌وكاته‌ی یه‌ك چه‌كداری له‌وێ ده‌مێنێ، واتا نابێ به به‌ڵێن و قسه‌ی به‌ر راگه‌یاندنه‌كان باوه‌ڕبكه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی به‌چاوی خۆمان ده‌بینین هێزه‌كان له‌وێ نه‌ماون. هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌نه‌كه‌ش ده‌بێ نه‌بنه رێگر له به‌رده‌م فشاره جه‌ماوه‌ریه‌كان، چونكه به‌مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌ده‌كه و به‌جێبوونی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له كارۆخ و هه‌ندرێن، به‌واتای له‌ده‌ستدانی هه‌رێمی بیتوێن و پشده‌ره بۆ یه‌نه‌كه، هه‌مانكات ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه خوانه‌خواسته له قه‌ندیل گورزێكی به‌ركه‌وێ، ئه‌وا سه‌ره‌تا یه‌نه‌كه دواتریش په‌ده‌كه ئیتر ناتوانن له سلێمانی و هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی و لامه‌ركه‌زی به‌ڕێوه‌به‌رن.
ژ.ت