دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە باشووری کوردستان بهردهوامن. شاندەکە تا ئێستا لەگەڵ ٩ لایەنی سیاسی و ڕێکخراو کۆبووەنەتەوە و دهربارهی یەکڕیزیی کورد و پیشاندانی هەڵوێستێکی یەکگرتووانه بهرانبهر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان گفتوگۆیان كردووه.
شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان پێکهاتووه لە شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی پارتیی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)، جەمال شێخ باقی سەرۆکی پارتیی دیموکراتیی کوردی سووریا، محەمەد مووسا سەرۆکی پارتیی چەپی کورد، مستەفا مەشایەخ جێگری سەرۆکی پارتیی یەکێتیی کورد، جیهان خەلیل نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان، هۆشەنگ دەروێش نوێنەری پارتیی دیموکراتیی کوردی سووریا، سلێمان عەرەب نوێنەری پەیەدە و فەتحوڵا حوسێنی نوێنەری پارتیی چەپی کورد له باشووری كوردستان.
لهگهڵ ٩ حیزب و لایهن كۆبوونهتهوه
هەتا ئێستا شاندەکە لەگەڵ هەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یهنهكه)، بزووتنەوەی گۆڕان، پارتیی دیموکراتیی کوردستان-عێراق (پهدهكه)، نوێنهرایهتیی پارتیی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، حزبی دیموکراتی کوردستان (حدك)، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدكا)، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) کۆبوونەتەوە. بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان کۆببنەوە.
دهربارهی دوو بابهت گفتوگۆ دهكهن
ئەجێندای سەردانەکەی شاندەکەی ڕۆژئاوا دوو تەوەر لەخۆ دەگرێت. تەوەری یەکەم، پێکهێنانی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستیی کورد لەو دۆخەی کە ئێستا ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت. تەوەری دووەمیش پرسی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکە لەسەر خاکی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان. بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵ دهدهن هەڵوێستێکی یەکگرتووانەی کورد دژ بەو داگیرکارییانە بێته ئاراوه.
جیهان خەلیل، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان به ئاژانسی ههواڵی فورات (ANF)ی ڕایگهیاند، «تا ئێستا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەمان ئەنجام داوە. دەتوانین بڵێین کە هەموو لایەنەکان وەک یەک بیرناکەنەوە. بێگومان جیاوازی هەیە، بەڵام لە خاڵە گشتییەکاندا بۆچوونی هاوبەش هەیە. بەتایبەت لە پرسی نەتەوەییدا زۆرێک لە بۆچوونەکان لەیەکەوە نزیکن.»
ناوبراو گوتیشی، لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا زیاتر گرنگییان داوەتە پرسی پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان. بەتایبەتیش پرسی عەفرین. هەروەها گفتوگۆش لەسەر پەیامی ئۆجالان كراوه دهربارهی چارهسهركردنی كێشهكان.
ههوڵ دهدهن ههڵوێستێكی یهكگرتووانه دژی داگیركاری دروست بكهن
دهربارهی هەوڵەکانیان بۆ دروستكردنی هەڵوێستێکی یەکگرتووانەی کورد بهرانبهر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک جیهان خەلیل گوتی، «دەمانەوێت لە ڕوانگەی هەوڵەکانی کەنەکەوە کە چەند ساڵێکە کاری بۆ دەکات، هەوڵ بدهین هەڵوێستێکی گشتیی کورد بهرانبهر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بێته ئاراوه. هێشتا ئەنجامەکه بەپێی خواستی ئێمە نییە.»
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەو حزب و لایەنانەی کە تا ئێستا لەگەڵیان کۆبوونەتەوە، ئەو ئەندامەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگهیاند، «هەندێک لەو حزب و لایەنانەی کە دیدار و کۆبوونەوەمان لەگەڵیان ئەنجام داوە، بەشێوەیەکی زارەکیی هەڵوێستیان باش بووە بەڵام بەشێوەیەکی کردەیی هێشتا هەڵوێستێکی ئەوتۆیان نییە. بێگومان ئەم دیدار و کۆبوونەوانەشی کە ئەم شاندە ئەنجامی دەدات گرنگن و دەبێتە زەمینەیەک بۆ ئەوەی لە داهاتوودا جۆرێک لە چارەسەری بێتە ئاراوە.»
خهلیل جهختی لهسهر درێژهدان بە دیدار و کۆبوونەوهکانیان کردەوە و گوتی، «ئێمە هیوامان هەیە و بێ هیوا نابین. ئەم هەوڵانە لەلایەن ئێمەوە بەردەوام دهبن و سووریش دەبین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەردەوامیدان بە دیدار و کۆبوونەوەکان. لە داهاتووشدا لە ئاستی ژناندا کۆمەڵێک دیدار ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرێکی بنەڕەتی بێنینه ئاراوه.»
s.m