"دەبێت دەوڵەت واز لە سووتاندنی دارستانەکان بهێنێت"

ژینگەپارێز گونەر یانلچ بانگی لە حکومەت کرد بە بیانووی "ئاسایشی و ئەمنی" واز لە سووتاندنی دارستانەکان بهێنێت و بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکانیش رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.

ژینگەپارێز گونەر یانلچ رایگەیاند، سووتاندنی دارستانەکان بەهۆی سیاسەتە تایبەتەکانی دەوڵەتەوە روودەدەن و ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەبێت رێوشوێنی پێویست بگیرێنە بەر.

بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دارستان و وەزارەتی کاروباری ئاو و دارستان، ساڵی ٢٠١٧ لە لە تورکیا و باکوری کوردستان ١١٩ هەزار و ٩٢ هکتار (٤٧٦ هەزار و ٣٦٨ دۆنم) دارستان زیانیان پێگەیشتووە. لە دوو هەزار و ٤١١ حاڵەتی سووتانی دارستانەکان، کە ساڵی پار روویاندا، تاوەکو ئێستاش هۆکاری هەزار و ٢٨٠ هۆکاری ئاگرتێبەردانەکان ئاشکرا نەکراون.

ژینگەپارێز گونەر یانلچ باسی لەوەشکرد، هەندێک ئاگرکەوتنەوە بەهۆی سیاسەتەکانی رانت و هەندێکیش بەهۆی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت روویانداوە.

 یانلچ باسی ئەوەشیکرد، ئەو ئاگرکەوتنەوانەی لە شارەکانی تورکیا روویانداوە زۆربەیان بەهۆی سیاسەتی رانتەوە روویانداوە. ئاگرکەوتنەوەى ناو دارستانەکانى کوردستانیش بەهۆی سیاسەتی شەڕەوە ڕوودەدەن.

 گونەر پانلچ لە بەردەوامیى وتەکانیدا رایگەیاند، لە ساڵانی ١٩٩٠ بەدواوە بە شێوەیەکی بەردەوام بە بیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و شەڕ، دارستانەکان دەسووتێندرێن.

یانلچ راشیگەیاند، بانگەوازەکەی بۆ پێشگرتن لە ئاگرتێبەردانی دارستانەکان هەموو ساڵێک دووبارە دەکاتەوە و وتی: "ساڵانی پێشتریش وتبوومان دەبێت دارستانەکان لەڕووی ویژدانی، حقوقی و مافەکان و دەستووری بنەڕەتییەوە بپارێزرێن. دارستان گەورەترین و گرنگترین سیستمی ژینگەیی دنیایە، بۆیە دەبێت بپارێزرێت. زۆر جار ئاماژەمان پێکردووە، کە بە سووتاندنی دارستانەکان ئاشتی بەدی نایەت. ئەمساڵیش بانگەوازەکەمان دووبارە دەکەینەوە. سووتاندنی دارستانەکان بە هەر هۆکارێک بکرێت، لەپێناو دووبارە نەبوونەوەیدا لە تێکۆشانی یاسایی بەردەوام دەبین. هەموو ساڵێک ئەوە هەڵوێستمان بووە و بەردەوامیش دەبین لە هەڵوێستەکەمان. کاتێک دامودەزگا حکومییەکان و هەندێک لە رێکخراوەکان ئەرکی خۆیان بۆ کوژاندنەوەى ئاگری دارستانەکان ئەنجام نەدەن، ئەرکەى خۆیانیان بە بیر دەخەینەوە.

رێگەیان نەدا خەڵک ئاگرەکان بکوژێننەوە

یانلچ سەرنجی راکێشایە سەر ئاگرکەوتنەوەکان لە ١٠ ناوچە، کە بە بیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازی روویانداوە و رایگەیاند، ئەوان هەم بە لێدوان و بڵاوکردنەوەى راگەیاندن و هەم رێکخراوە ژینگەپارێزەکانیش بە لێدوان و راگەیاندراو داوایان کردووە، کە رێوشێونی تایبەت بگیرێنە بەر بۆ ئەوەی رێگە لە کەوتنەوەی ئاگر بگیرێت.

 یانلچ ئەوەشی راشیگەیاند، هەر دوای ئەوە لە جودی، بەستا و ئۆمەریان بە بیانووی شەڕ دارستانەکان سوتێنران. ئەوەشی وت، بەتایبەتی لە هەرێمی تالاتیای ئۆمەریان رێگە بە گەل نەدرا کە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

 یانلچ بانگەی لە حکومەتیش کرد، بە بیانووی ئاسایش و ئەمنی واز لە سووتاندنی دارستانەکان بهێنێت و هاوکات لەدژی ئاگرکەوتنەوەکانیش رێوشوێنی تایبەت بگرنەبەر.

بەرێوەبەراییە خۆجێیەکان دەتوانن رێگە لە ئاگرکەوتنەوەکان بگرن

یانلچ ئاماژەى بەوەکرد، بەرێوەبەرییە خۆجێیەکان بۆ رێگەگرتن لە کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان دەبێت سیاسەت بخوڵقێنن و وتی: "نابێت بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و شەڕ یان بۆ هیچ ئامانجێکی تر دارستانەکان بسووتێنرێن، چونکە گرنگ ئەوەیە دارستانەکان ئاگریان تێبەرندرێت. ئەوانە شەرمەزار دەکەین، کە دەبنە هۆکاری سووتاندنی دارستانەکان. بانگەوازمان بۆ هەموو بەرپرسان ئەوەیە، رێوشوێن لە دژی سوتاندنى دارستانەکان بگرنەبەر".

ر.م