ئەم هاووڵاتییە کوردە ناوی محسن ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێن-ی هەورامانە و دانیشتووی گەڕەکی چوارباخی مەریوانە.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی موحسن ئەدوایی و ئەویان گواستەوە بە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعات-ی مەریوان و تائیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی چارەنووسی ئەودەستگیرکراوە لەبەردەستدانییە.
دەوترێت هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هەڵیانکوتایەتە سەرماڵی چەند هاووڵاتییەکی ترلە گوندی سلێن بەڵام ئەوکەسانە لەماڵەوە نەبوون و نەیانتوانی دەستگیرکیان بکەن.
شایانی باسە سێ کەس لەهاووڵاتیانی گوندی سلێن بەناوەکانی بورهان ئەدوایی، ئارام وعەبدولائەدوایی لە مانگی بەفرانباری ئەمسالدا لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تائیستا نەیانتوانیوە لەگەل بنەماڵەکانیاندا پێوەندی بکەن.
ک-ش