دەوڵەتى تورک دەستی بەسەر ٣ شارەوانیی تری هەدەپەدا گرت

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دەستیان بەسەر شارەوانیی شارەکانی سێرت، مسرج و هاوێل دا گرت، کە بە دەنگی گەل لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران.

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دەستیان  بەسەر شارەوانییەکانى سێرت، مسرج و هاوێل دا گرت و قەیومیان لە شوێنى هاوسەرۆک شارەوانییە هەڵبژێرادراوەکانى هەدەپەدا بەسەر ئەو شارەوانییانەدا داسەپاند.

بێریڤان هەلەن ئیشک هاوسەرۆک شاروانیی سێرت، رەمەزان سارسلماز هاوسەرۆک شارەوانیی هاوێل و باران ئاکگول هاوسەرۆک شارەوانیی مسرج لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لەسەر کارەکانیان دوورخرانەوە و قەیوم لە شوێنەکانیاندا بەسەر شارەوانییەکانییەکانیاندا داسەپێنران.

پارێزگاری سێرت عەلی فواد ئاتیک، قایمقامی هاوێل محەمە تونچ و قایمقامی مسرج ئێحسان ئەمرە ئایدن کران بە قەیومی داسەپێنراو بەسەر شارەوانییەکانى سێرت، هاوێڵ و مسرج دا.

پۆلیسی تورک بینای شارەوانییەکانیان گەمارۆداوە.

ژ.ت