دەوڵەتى تورک رێگای نەدا تەرمی گەریلایەک بشۆردرێت

سەربازانى رژێمی تورکی داگیرکەر رێگایان نەدا تەرمی ٢ گەریلا کە لە سەمسور شەهید بوو بوون بشۆردرێن و دواى شۆردنیان بە خاک بسپێردرێن. لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیشیاندا تەنها رێگایان بە ٥ کەس دا بەشداری لە بە خاکسپاردنیاندا بکەن.

لە ٧ی ئایاردا لە ناوچەى کۆرێ لە سەمسوور لە شەڕ و هێرشی ئاسمانیدا ٣ گەریلا شەهید بوو بوون.

تەرمی هەر یەک لە زەینەل ئالاکوش و غەفور یۆرولماز، رۆژی چوارشەممە لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە لە پزیشکیی دادی مەلەتێ وەرگیرانەوە، بەڵام شارەوانی ئۆتۆمێلی گواستنەوەى تەرمی بە بنەماڵەکان نەدا، بۆیە بنەماڵەکان بە ناچار بە ئۆتۆمبێلێکى تایبەت تەرمەکانیان گواستەوە بۆ شاری ئامەد.

سەربازانی دەوڵەتى تورک رێگایان بە بنەماڵەکان نەدا تەرمی ئەو گەریلا شەهیدانە پێش بە خاکسپاردنیان بشۆرن و دواى شۆردنیان بە خاکیان بسپێرن.

رژێمی تورک هەروەها نەیهێشت بنەماڵەکانیان و کەسوکار و خزمان و ناسراوانیان بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی ئەو گەریلایانەدا بکەن. ئەو رژێمە تەنها رێگای بە ٥ کەس دا بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردین ئەو گەریلا شەهیدانەدا بکەن. تەرمی ئالاکوش لە گوندی تۆلمەز و تەرمی یۆرولماز لە گوندی گۆمکێ بە خاکسپێردران.

ژ.ت