دەوڵەتى تورک رێگای نەدا تەرمی گەریلایەک بشۆدرێت و پرسەی بۆ دانرێت
دەوڵەتى تورک لە سەمسور رێگای نەدا تەرمی گەریلایەک بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى تەرم بگوێزرێتەوە و رێگاشی نەدا تەرمی ئەو گەریلا شەهیدە بشۆردرێت و پرسەشی بۆ دابنرێت.
دەوڵەتى تورک لە سەمسور رێگای نەدا تەرمی گەریلایەک بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى تەرم بگوێزرێتەوە و رێگاشی نەدا تەرمی ئەو گەریلا شەهیدە بشۆردرێت و پرسەشی بۆ دابنرێت.
لە سەمسور رێگا بە بنەماڵەى گەریلای شەهیدی هەپەگە زەینەل گۆزوبویوک نەدرا کە تەرمی ئەو گەریلا شەهیدە لە مزگەوتدا بشۆرن. ئەو گەریلایە لە ئۆپراسیۆن و بۆردومانی ئاسمانیدا لە سەمسور شەهید بوو بوو.
رۆژی ٧ی ئایار لە ئۆپراسیۆن و هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتى تورک دا بۆ سەر گەڕەکی کۆرێ لە سەمسور گەریلایانی هەپەگە زەینەل ئالاکوش، غەفور یۆرولماز و زەینەل گۆزوبویوک شەهید بوون. تەرمی ئەو گەریلا شەهیدانە گواسترانەوە بۆ پزیشکیی داد. بنەماڵەی ئالاکوش و یۆرولماز لە ١٤ی ئایاردا تەرمی رۆڵە شەهیدەکانیان وەرگرتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى تەرمیان بە هیچ یەک لەو بنەماڵانە نەدا. تەرمی ئالاکوش لە تۆمەزی سەمسوور و تەرمی یۆرولماز لە گۆمێکی ئامەد بەخاکسپێردران. پۆلیس و سەربازانی تورک لەوێش رێگایان نەدا تەرمی هیچ یەک لە گەریلاکان بشۆدرێن.
تەرمی زەینەل گۆزوبویوک، کە لە ساتی بۆردومانەکەدا شەهید بوو بوو، دوێنی بە خاکسپێردرا. بنەماڵەکەى بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیان چوونە دەزگای پزیشکیی داد لە مەلەتێ و تەرمەکەیان وەرگرتەوە، بەڵام دووبارە شارەوانیی مەلەتییە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى تەرمی بەو بنەماڵەیەش نەدا، کە تەرمی رۆڵە شەهیدەکەیانی پێ ببنەوە بۆ ماڵەوە. بنەماڵەکەى بەپێی توانای خۆیان و بە ئۆتۆمبێلەکانى خۆیان تەرمی رۆڵەکەیان بردووە بۆ گوندی باڤا لە سەمسور. سەربازانی تورک لەوێش رێگایان ندا کە تەرمی ئەو گەریلا شەهیدە لە مزگەوت بشۆردرێت و جگە لە بنەماڵەکەى رێگایان بە هیچ کەسیش نەدا بەشداری لە مەراسمی بە خاکسپاردنی ئەو گەریلایەدا بکات.
دواى ئەوەی تەرمی ئەو گەریلایە بە خاکسپێردرا، دووبارە سەربازەکان و پۆلیس و جەندرمەتى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر رێگایان بە بنەماڵەکەى نەدا کە پرسە بۆ رۆڵە شەهیدەکەیان دابنێن.
ژ.ت