دەوڵەتى تورک لە لیجە قەدەغەى هاتووچۆی راگەیاند
دەوڵەتى تورک لە ٢١ گەڕەک و دێ و لادێى ناوچەى لیجەى ئامەد قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاند. پێش راگەیاندنى ئەو قەدەغەکارییە سوپاى تورکیا دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی کرد.
دەوڵەتى تورک لە ٢١ گەڕەک و دێ و لادێى ناوچەى لیجەى ئامەد قەدەغەى هاتووچۆ راگەیاند. پێش راگەیاندنى ئەو قەدەغەکارییە سوپاى تورکیا دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنى سەربازی کرد.
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە ئامەد قەدەغەى هاتوچۆکردنى لە هاووڵاتییان لە ٢١ گەڕەک، دێ و لادێى ناوچەى لیجەى ئامەد راگەیاند.
پێش راگەیاندنى ئەو قەدەغەکارییە، سەربازانى سوپاى تورک لە ناوچەکەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد و ئۆپەراسیۆنەکەشیان تاوەکو ئێستا بەردەوامیى هەیە.
ئاماژە بەوە دەکرێت، لەو ئۆپەراسیۆنەى سوپاى تورک دا کە دوێنى لەو ناوچەیە ئەنجامی دابوو شەڕ لە نێوان گەریلاکانى هەپەگە و سەربازانى تورک دا روویداوە.
ر.م