دەوڵەتى تورکیا سزاى بەسەر سیاسەتمەدارانى وان دا باراند

دادگاى دەوڵەتى تورکیا چەندین سزاى قورسی بەسەر ئەو سیاسەتمەدارانەدا باراند کە بەهۆی "دۆزی سەرەکیى کەجەکە – وان" دەستگیرکرابوون.

گوشارەکانی پاکتاو و سڕینەوەى سیاسیى رژێمى ئاکەپە – مەهەپە لە دژى سیاسەتمەدارانى کورد بەردەوامە.

ئەو سیاسەتمەدارانەى کە بەهۆی "دۆزی سەرەکیى کەجەکە – وان" دەستگیرکرابوون لەلایەن دادگاى دەوڵەتى تورکیاوە سزا باران کران.

بەکر کایا هاوسەرۆک شارەوانیى گەورە شاری وان یەکێک لەو کەسانەیە و سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیى بەسەردا سەپێنرا. پێشتریش سزاکانى ٧ ساڵ و ٦ مانگ تاوەکو ٨ ساڵ و ٩ مانگى بەسەردا سەپێنرابوو.

هاوکات دادگا بڕیارى دەستگیرکردنى هەموو ئەو کەسانە دەرکرد، کە لەو دۆسییەدا تۆمەتبار کراون و تاوەکو ئێستا تۆمەتەکانیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە و بەهۆی نەبوونى بەڵگەوە ئازادن، بەو پێیە دادگا بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ کەسانێک دەرکرد کە بەڵگەى پێویست بۆ دەستگیرکردنیان بوونی نییە.

سزاکان بۆ بەکر کایا و ١٣ کەسى تر بە تۆمەتەکانى چوون بۆ پرسە، بەشداریکردن لە نەورۆز، جەژنى زمانى کوردی، ٨ی مارس و پێشکەشکردنى وتە لەو بۆنەیانەدا بڕاوەتەوە. ئەوانەش هەموویان سزاى بەدەر لە هەموو یاسا و مافەکانن و پێشێلکردنى هەموو یاساکانى بەشداریکردن و رادەربڕینن.

ر.م