لە راگەیاندراوەکەى هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)دا هاتووە "هەڤاڵ شاهین هەموو کات بەپێى رۆڵی جەنگاوەربوون و پێشەنگبوونی خۆی جوڵاوەتەوە. لە ناو تێکۆشانی پەکەکەدا بە رەنجێکى زۆر خۆی پێگەیاند، لە فیداکاری و میلیتانبوون دا پێشەنگێکى نمونەیى بوو".
لە راگەیاندراوەکەى کەجەکەدا هاتووە:
"هەموو گەلیک، هەموو شۆڕشێک قارەمانیى خۆی دەئافرێنێت. بزووتنەوەى پەکەکەش بە ئافراندنى دەیان هەزار قارەمان شۆڕشی گەلان بەدی دەهێنێت. هەر میلیتان و جەنگاوەرێکى پەکەکە بە ئومێد و خەونی وڵاتێکى ئازاد دەبنە خاوەنی خوڵقاندنی ساتە مێژووی و شۆڕشگێڕییەکان.
هەڤاڵ شاهین-یش لە تەمەنی گەنجیدا لە راستیى دوژمن تێگەیشت و سیاسەتى سڕینەوە و نکۆڵیکردن و توانەوەى قبوڵ نەکرد و بەشداری ریزەکانى گەریلا بوو. هەڤاڵ شاهین لە تێکۆشانی پەکەکەدا و لەو تەمەنە گەنجەیەدا خۆی زۆر پێشخستبوو. بوو بووە کەسایەتییەکى نمونەیى، کە لە رۆح و ورەى بەرخودانى ناوچەی سووری ئامەدەوە هەڵقوڵابوو.
هەموو کات رۆڵی پێشەنگ و میلیتانبوونی بەجێ دەهێنا و لە ناو تێکۆشانی پەکەکەدا بووە خاوەن رەنجێکى گەورە و لە فیداکاری و میلیتانبووندا بووە نمونە بۆ هەڤاڵەکانى. هاوڕێمان شاهین بە رەنجدەر، خاکی بوون و کەسایەتییە بەرز و تێگەیشتووەکەى دەناسرا. هەموو کات خاوەنی رۆح و ورەى بەرخودان بوو.
پلانى سڕینەوە و پاکتاوکردنى دژ بە گەلی کوردی قبوڵ نەکرد، هێڵی میلیتانبوون و فیدایى بوونی پێشەنگی پەکەکەى جێبەجێ دەکرد، بووە میلیتانێک و رۆڵەیەکى شکۆ و کەرامەتى گەلەکەى و بەو شێوەیە ناوی خۆی لە مێژوودا تۆمارکرد. هاوڕێ شاهین ناوی خۆی لە یادداشتەکانی بەرخودانى مەزڵومەکان، کەمالەکان، زیلانەکان و بێریتانەکاندا نووسی و چووە ریزی کاروانى نەمرانەوە. بە هێزی فیکر و خەون و تامەزرۆییەکانیەوە و بە پێداگرییەوە، مسۆگەرکردنى سەرکەوتنى وەک ئەرکێک بۆ هاوڕێیانى بەجێهێشت. سەرکەوتن، بەڵێن و سوێندمانە بۆ هەموو شەهیدەکانمان".
ر.م