رژێمی تورک گوندەکانی عەین عیسای تۆپباران کرد

سوپای داگیرکەری تورک دوو گوندی عەین عیسای تۆپباران کرد.

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٢١:١٥ سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەر یەک لە گوندەکانی خربت بەکر و ساڤانی سەر بە ناوچەی عەین عیسای تۆپباران کرد. لە بارەی زیان و زەرەی هێرشەکە هیچ زانیاریەکمان بەدەست نەگیشتووە.

رژێمی تورک لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا کە سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە، بە شێوەیەکی سیستماتیک هێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی سەر بە فیدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەت ناوچەکانی نیشتەجێبوون دەکاتە ئامانج و ناوچەکە بێ ئاو دەهێڵێتەوە.

لە لایەکی ترەوە ئەمڕۆ گوندی ئوم ئەلکێفی سەر بە تل تەمریش تۆپباران کرابوو، لە ئەنجامدا کەسێکی مەدەنی بریندار ببوو، دوێنێش لە ئەنجامی توپبارانکردنی گوندی رەبیعەی سەر بە ناوچەی زرگانی ٤ کەسی دیکەی مەدەنی بریندار ببوون.

ز.ش