رێپێوانی لۆزان – جنێڤ لە ڕۆژی دووهەمیدا بەرێوە چوو

رێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە لۆزان هەتا جنێڤ لە ڕۆژی دووهەمدا بەرێوە چوو. بەشی دووهەمی ڕێپێوانەکە لە شاری جنێڤ دەستیپێکرد.

بەشی دووهەمی ڕێپێوانەکە بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ سیاسەتمەدار، نووسەر، هونەرمەند، رۆژنامەنووس، ئەکادیمیسیەن، نوێنەرانی ڕێکخراو و حزبە کوردییەکان، دەستیپێکرد.

 بەشی سەرەتای ڕێپێوانەکە لە لۆزان بە کۆبوونەوەی میدیایی دەستیپێکردبوو، ئێوارە لە شاتری ڕەنەنس-ی سویسرا کۆتایی پێهات. دواتر لە هۆڵی ڕەنەنس بە بەشداری ڕێپێوانەکان پەنەلێک بە بابەتی یەکێتی نەتەوەیی بەڕێوەچوو. لە دوو پەنەلی هونەرمەندانی کورد کە بەشداری ڕێپێوانەکە بوو کۆنسێرتێکی شکۆدار بەڕێوەچوو. سەدان کەس بەشداری کۆنسێرتەکە بوون و هونەرمەندان هەموویان پێکەوە سروودی 'هەڕنەپێش'یان وتەوە.

بەشداربووانی ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی لە گۆڕەپانی ژنێڤ دەستیان بە بەشی دووهەمی ڕێپێوانەکە کرد. بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بەرەو نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ بەرێکەوتن.

 

بەشدارانی ڕێپێوانەکە بانگەوازیان بۆ یەکێتی نەتەوەیی و هەروەها بانگەوازیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەن کە لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەونە جموجۆڵ.

داواکاری چالاکوانان

چالاکوانان لە بەشی کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داواکارییەکانی خۆیان باس کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە:

"بۆ یەکێتی نەتەوەیی؛

دەبێ ڕێکخستن و حزبە کوردستانییەکان هەموو پێکەوە کۆ ببنەوە و ببنە یەک.

بۆ ستراتیژییەتی هاوبەش، پاراستنی هاوبەش، دیبلۆماسییەنتی هاوبەش هەنگاو بنرێت.

لەو چوارچێوەیەدا بۆ پێکهاتنی یەکێتی نەتەوەیی بانگەوازی بۆ ڕۆشنبیران و هونەرمەندان دەکەن کە بە بەرپرسیارییەتی بجوڵێنەوە.

داواکارییەکان بۆ ڕێکخراوەکان و ڕای گشتی:

دەبێت سوپای تورک بێ مەرج و بەپەلە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و عەفرین بچێتە دەرەوە.

بە ئاسایشی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناوچەی دژەفڕین (لە جیاتی هاوکاریی مرۆیی) دروست بکرێت.

بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزێکی سەربازی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاشتی بەپەلە لەسەر سنووری تورکیا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیر بکرێت.

خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بناسرێت، نوێنەرانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی دەستووری سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێن.

ئەوانەی لە ڕۆژئاوا لە شوێنی خۆیان ئاوارە بوون، بە دابینکردنی ئاسایشەوە بگەڕێندرێنەوە شوێنەکانیان و زیانەکانی ببژێردرێت.

رێگری لە پاکتاوی ئەتنیکی لە ڕۆژئاوا بکریت و گەمارۆی چەک بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت.

گەشتکردن و کالای تورکیا بایکۆت بکرێت".