زیندانیى نەخۆش ئایتەک، گیانى لە دەستدا

سەڵاحەدین ئایتەک، کە لە زینداندا تووشى نەخۆشى بوو بوو لە داوى چەند ساڵ لە ئازادبوونى بەهۆى ئەو نەخۆشییەوە گیانى لە دەستدا.

سەڵاحەدین ئایتەک لە بەندیخانەدا تووشی نەخۆشیی هەوکردنی مێشک بوو بوو و بەهۆى نەخۆشییەکەیەوە نەیدەتوانى کارەکانى ئەنجام بدات، لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٥ بەهۆی قورسیى نەخۆشیەکەیەوە ئازاد کرا. ئایتەک لە ئەنجامدا بەهۆى نەخۆشییەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

ئایتەک پاش ئەوەی لە بەندیخانە ئازاد کرا لە ئامەد،ئ انکارا و کۆجەئالی بە دواى چارەسەردا دەگەڕا، بەڵام بەهۆی قورسیى نەخۆشیەکەیەوە نەیدەتوانی دەست و پێی بجۆڵێنێت. ئایتەک ٦ مانگ لەوەبەریش ئیتر تواناى قسەکردنى نەما.

لە گەڵ ئەوەی نەخۆشبوو چەندین ساڵ لە بەندیخانەدا بوو

ئایتەک لە ساڵی ٢٠٠٥ بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستندا" دەستبەسەر کرابوو و ساڵێک پاش دەستبەسەرکردنی ئازاد کرا. لە ساڵی ٢٠٠٨دا بە هۆی ئەوەی کە سزاکەی بە تەواو بەسەردا ساغبووەتەوە جارێکیتر دەستبەسەر کرایەوە. ئایتەک لە بەندیخانەدا نەخۆشیەکەی زۆر قورس بوو بوو و بەو هۆیەوە ساڵی ٢٠١٥ جارێکی دیکە ئازاد کرایەوە.

ئایەتەک بە هۆی ئەوەی لە بەندیخانەدا چارەسەری بۆ نە خۆشییەکە ی نەکرابوو و رێگریشیان لێکردبوو لە دەرەوەى زیندان درێژە بەچارەسەرییەکانى بدات، ئەوەندەى تر نەخۆشییەکەى لێ قورس بوو بوو. سەربارى ئەوەى لە دواى ئازادکردنى سەردانى چەندین نەخۆشخانەى کرد، بەڵام بەهۆی دواکەتن و درەنگەوتنەوە نەخۆشییەکەى چارەسەر نەبوو و بەو هۆیەوە دوێنێ لە نەخۆشخانە کۆچى دواییکرد.

ر.م