ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە نەرویج پیرۆز کرا

لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە چاڵاکییەک ئەنجامدراو تیایدا دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز کرا.

کوردستانیانی هەرچوار پارچەی کوردستان لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانیان بەشداری چالاکییەکە بوون. دوای گۆتارەکەی KCDK-E دیکۆمێنتارییەک لەسەر دامەزراندنی پەکەکە پێشکێش کرا.

لە کۆتاییشدا هەر یەک لە هونەرمەندان نەبەز موکرییانی و نووئارین و وڵات کۆبانێ و دڵشاد و زۆزان بەو بۆنەیەوە گۆرانییان پێشکێش کرد.

ز.ش