ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە لە قەندیل پیرۆز کرا

بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان، لە گوندی سڵیی بناری قەندیل چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە پیرۆز کرا.

لە گوندی سێی بناری قەندیل بە بەشداری سەدان کەس لە شارو ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستان لە ژێر دروشمی (هەموو شوێنک بەرخودانە، هەموو شوێنک سەرهەڵدانە)  بە ئاهنگێک یادی ٤١  ساڵەی دامەزارندی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) کرایەوە.

پێرۆزباییەکە کاتژمێر یەکی دوای نێوەڕۆی ئەمرۆ دەستی پێکرد تا کاتژمێر چواری سەر لە ئیوارە بەردەوام بوو، سەرەتای چالاکێکە بە خولەکێک بەبی دەنگی بۆ روحی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر رێناس ئاریان پەیامی پێرۆزبایی کۆمیتەی بەرێوبەرایەتی پەکەکەی بۆ ئامادەبوان خوێندەوە.

لە پەیامەکە دا ئاماژە بەوەکرا کە پەکەکە لە ٢٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری نێودەوڵەتی و سیستمی قڕکردنی ئیمڕالی بەرخۆدانی شۆڕشگێری بەڕێوەدەبات. لەسەر ئەم بناغەیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا ڕێکیخستووە، لەبناغەوە پارچەی کردووە و هەموو ماسکەکانی کۆماری تورک کەوتوون، لە کەسایەتی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە/مەهەپەدا ڕاستی دوژمنی قڕکەر و داگیرکەر ئاشکرا بووە و ئەو دەسەڵاتە لە تێکچووندایە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکە دا باس لەوە کرا کە پەکەکە ٤١ ساڵی لە تێکۆشاندا لەبەرامبەر سەختی و بێدەرفەتی تێپەڕاند. لەبەرامبەر هێرشی لەناوبردن و پاکتاوکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، هەموو کاتێک بەرخۆدانی کردووە و مێژوو شایەدی بۆ دەدات. لەگەڵ ئەو هەموو فشار و سەختیە دەستی لە هێڵی خۆی بۆ هەبوون و ئازادی هەڵنەگرتووە و لێی دوور نەکەوتووەتەوە. پەکەکە بزوتنەوەی دەرفەتی مادی گەورە نییە. بووە بە بزوتنەوەی سەختی و بێدەرفەتیەکان. هەموو شتەکانی بە تێکۆشان بەرەو پێشەوە بردووە. بەو هۆیەوە پێویستە نرخی دەستکەوتەکانی پەکەکە بە باشی بزانریت.

هەروها لە پەیامەکەیدا پەکەکە دەڵیت:"٤٢مین ساڵی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی فاشیست، داگیرکەر و پیاوسالار و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی سەر هێڵی ئازادی ژنان گەش دەبێت. تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی ئازادی و تێکۆشانی ئاپۆیی، زیاتر پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکات.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ٤١مین ساڵی پەکەکە پیرۆز دەکەین و جەژنی پارتی و ژیانەوە لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەین. بانگەوازیمان بۆ هەڤاڵان، ژن، گەنج و دۆستەکانمان ئەوەیە، کە لە ساڵی ٤٢ـەمینی پەکەکەدا، لەبەرامبەر سیاسەتی فاشیزمی داگیرکەر، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەش بکەین.

لە درێژەی یادەکەدا مام هادی باوکی شەهید باسوری سۆران لەسەر ناوی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان وتارێکی پێشکەش کردو سڵاوی ئاڕاستەی تێکۆشانی گەل و گەریلا کرد و پەیوستبوونی کەسوکاری شەهیدانی گەلی باشوری کوردستان بۆ ڕێگای شەهیدان و تەڤگەری ئازادی دووپاتکردەوە، هەروەها ئەو یادەی بەگەرمی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پێرۆز کرد.

لە بەردەوامی پیرۆزباییەکەدا هەریەک لە گروپی شەهید سەرحد و هونەرمەند بەرهەم شەمامی سرودو گۆرانیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد، ئاهنگەکە تا کاتژمێر چواری ئێوارە بە جۆش و هەڵپەرکی بەردەوام بوو.

ز.ش