سبەی بانگەشەى هەڵبژاردنی پەرلەمانى باشووری کوردستان دەستپێدەکات

شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێم رایگەیاند، سبەى ١١ى ئەیلول بانگەشەى هەڵبژاردن دەستپێدەکات.

شێروان زرار راشیگەیاندووە، هەڵبژاردنى پەرلەمانى باشووری کوردستان رۆژی ٣٠ ئەیلول بەڕێوەدەچێت و بانگەشەى هەڵبژاردنیش رۆژی ١١ی ئەیلول دەستپێدەکات.

شێروان باسى ئەوەشیکردووە، پێویتسە هەموو لایەنەکان بەشێوەیەکى ئازاد بانگەشەى هەڵبژاردن لە ١١ى ئەیلولدا دەستپێبکەن.

وتەبیژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێمى کوردستان ئەوەشى وتووە، چاودێریى بانگەشەى هەڵبژاردنى لایەنەکان دەکەن و هەر جۆرە پیشێلکارییەکیش رووبدات تۆمارى دەکەن.

ر.م