دادگه‌ی ناوچه‌ی دیلۆك سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردنی گولسه‌ر یڵدرم-ی هه‌ڵوه‌شاندبوویه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌و بڕیاره چواره‌مین دانیشتنی دادگه ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كه له سێیه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی مێردین به‌ڕێوه‌چوو.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئه‌بروو گونای، ده‌رسیم دا‌غ، ئایشه ئاجار باشاران، كه‌سوكاری گولسه‌ر یڵدرم و نوێنه‌رانی ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په له مێردین و ده‌وروبه‌ری، له دانیشتنه‌كه‌ی دادگه‌دا ئاماده بوون. ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی باری ته‌ندرووستییه‌وه، یڵدرم ڕازی نه‌بووه به ئۆتۆمبێلی ئه‌منی بگوازرێته‌وه بۆ هۆڵی دادگه.
پارێزه‌رانی گولسه‌ر یڵدرم هه‌ریه‌كه له ئه‌ردال كووزوو و ئازاد یڵدرم له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رگرییان كرد و به‌بیریان خسته‌وه كه له دادگه‌ی ته‌میز سزاكه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه. هاوكات پارێزه‌ر گوڵستان دووران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یڵدرم به‌هۆكاری سیاسی به‌ند كراوه و گوتی: «یڵدرم زیاتر له ٢ ساڵه زیندانی كراوه. ئه‌مه به گوێره‌ی پێوانه‌كان نییه و به‌هۆی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه چه‌ندین جار دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا حكوومه‌تی توركیای مه‌حكووم كردووه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه چاوه‌ڕوانین دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیارێك بدات.»
دوای قسه‌كردنی پارێزه‌ران، دادگه هه‌مان بڕیاری پێشووی دا و سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردنی بۆ گولسه‌ر یڵدرم بڕیه‌وه و بڕیاری دا له زینداندا بمێنێته‌وه.
s.m