سوتاندنى دارستانەکانى دێرسیم بەردەوامە

ئەو ئاگرەى بەهۆی بۆدومانەکانى سوپاى تورکیا بەربووەتە دارستانەکانى ناوچەى کوتودەرەی دێرسیم، بە سنوورێکى بەرفراواندا بڵاوبووەتەوە.

بەهۆی بۆردومانى ئاسمانیى سوپاى تورکیا لە دۆڵی رۆژ لە ناوچەى  کوتودەرەی دێرسیم ئاگرێک کەوتووەتەوە و ماوەى ٧ رۆژە بەردەوامە.

هاووڵاتییان دەیانەوێت ئاگرەکە بکوژێینەوە، بەڵام سەربازانى تورکیا بە پاساوی 'ناوچەى ئەمنیى تایبەت' رێگری لە چوونى هاووڵاتییان دەکەن بۆ دۆڵی رۆژ و بەو پاساوە رێگایان پێنادەن ئاگرەکە بکوژێینەوە. دامودەزگا پەیوەندارەکانی حکومەتى تورکیاش هیچ کارێک ناکەن بۆ کوژاندنەوەى ئەو ئاگرە.

ئاگرەکە لە تەشەنەسەندنی بەردەامدایە و ئاگرەکە گەیشتووەتە سنووری گوندەکانى گیولەچ و زەریکان لە ناوچەی مازگرت، هاووڵاتییان دەستیان بە کوژاندنەوەى ئەو بەشە لە ئاگرەکە کرد، بەڵام لە سنوورەکانى ترەوە ئاگرەکە بەردەوامیى هەیە.

ر.م