سوپاى تورکیا لە چیاى باگۆک دەستى بە ئۆپراسیۆن کرد

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە چیاى باگۆک و دەورووبەری دەستی بە ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن کرد.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ى ئەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە.

کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگیش لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەکاردەهێنرێن.

ر.م