سوپای تورک ئاگر لە دارستانه‌كانی نسێبین بەرده‌دات
لە ناوچەی ئۆمه‌ریان-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی نسێبینی پارێزگه‌ی مێردین، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کە شه‌ڕ هاته ئاراوه، ئاگر کەوتەوە.
لە ناوچەی ئۆمه‌ریان-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی نسێبینی پارێزگه‌ی مێردین، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کە شه‌ڕ هاته ئاراوه، ئاگر کەوتەوە.
لە ده‌وروبه‌ری گوندی چالێی ناوچەی ئۆمه‌ریان بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکی داگیركه‌ر شەڕ دروست بوو. دواتر ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە. ئاگرەکە تەشەنەی کرد و دەوروبەری گوندی خەرابێ باوا، ستلیلێ، زڤنگێ و کورکێ ستلیلێی گرته‌وه. تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕوویان له ناوچه‌كه كرد، به‌ڵام به بیانووی «ئەمنی» رێگەیان پێنەدرا ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه.
لەبەرئەوە گوندنشینان کەوتنە جموجۆڵ و نزیکەی ١٠ خۆبەخشیش لە نسێبینه‌وه چوون و هەوڵیان دا ئاگرەکە بکوژێننەوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوچه‌كه وەرگیراون، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه نزیکەی ٢٠٠ دۆنم دارستان سووتاوە.
ئەندامانی ڕێكخستنی پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په - DBP) له نسێبین چوونە گونده‌كان و لەگەڵ گوندنشینان هەوڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان دا.
s.m