سوپای تورکیا چیاکانی هەرێمی دەرسیم بۆردومان دەکات

هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا چیای سینجیک-ی سەربە خوزاتا-ی دەرسیم بۆردومان دەکات. ڕاگەیەنرا کە لەوهەرێمە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و بوردومانی ناوچەکە دەستی پێکردووە.

 

چیای سینجیک لە ماوەی سێ رۆژدا دووجاربۆردومان دەکرێت. لە ١٤ی ئاب/٢٣ی گەلاوێژ هەرێمەکە لەلایەن فڕۆکە وهێلیکۆپتەرەوە بۆردومانکرا و بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری تێبەربووە.

ئاگرەکە لە ناوچەکە بەردەوامە وتا ئیستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و ئەمڕۆ بۆجارێکی دیکە هێرشی ئاسمانی کرایە سەرهەرێمەکە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکە دەست کەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک هەتاکۆ کاتژمێر ٧ هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. دوای بۆردومانەکە لە ڕێگەی هێلیکۆپتەروە یەکینەیەکی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکە جێگیر بووە ودەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە.

ک-ش