سێ گۆشەی لیجێ-هێنێ-کارازێ بۆردومان کرا

هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا سێ گۆشەی ناوچەی لیجێ، هێنێ وکاراز-ی ئامەدیان بۆردومان کرد.

لە گوندەکانی دوورووکۆی و دارلان و گەندەڵۆکی داهلیک، ئالێکاهیا، هاجی مووسابەی و کووتلامیش-ی لیجێ و گوندی سەرەنکۆی و ئوزونکۆی و گوندەڵۆکەکانی ناوچەی هێنێ لەدوێنێوە هاتووچوی لێ قەدەغە کرابوو.

دوای ڕاگەیاندنی قەدەغە هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا هەرێمەکانی نێوان ناوچەکانی لیجێ، هێنێ وکارازێ-یان بۆردومان کرد.

بە پێی زانیارییەکان ، هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرگوندی هوورێ-ی هێنی، گوندی زەرێ وگوندەڵۆکی باتەیەتێ-ی لیجێ-یان بۆردمان کردووە.

بۆردمانەکە هەتاکو بەرە بەیانی بەردەوان بوو.دوابەدوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچولە ناوچەکەجموجووڵەکانی فڕۆکە وهەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکە زۆربووە.

ک-ش