سەدات ئاتسز ٢٦ ساڵە لە زینداندایە و دووریشخرایەوە

سەدات ئاتسز ماوەى ٢٦ ساڵە لە زیندادایە. بە فەرمانى تایبەتی وەزارەتى ناوخۆی تورکیا، کە رەوانەى زیندانى جۆری دیى ئامەد کراوە، ئەو زیندانییە دوورخرایەوە بۆ زیندانى جۆری ئێف لە بۆلو، کە زیاتر لە ٨٠٠ کیلۆمەتر لە ئامەدەوە دوورە.

بەرێوەبەرانى زیندانى جۆری دیى ئامەد، زیندانی دۆزی پەکەکە سەدات ئاتسز، کە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە لە زیندادایە دوورخستەوە بۆ زیندانى جۆری ئێف لە بۆلو.

ئاتسز بە فەرمانى تایبەتى وەزارەتى ناوخۆ سەرلەبەیانیى دوێنێ ٢٨ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٧ی پووشپەڕ دوورخراوەتەوە.

ئاتسز تاوەکو ئێستا ٣ نەشتەرگەریى ئاپاندیس، ئانژیۆما و ریخوڵەی بۆ کراوە و چەند نەخۆشییەکى جۆراجۆریشی هەیە.  

سەدات ئاتسز لە ئاداری ١٩٩٤ەوە زیندانیکراوە و تاوەکو ئێستا لە زیندانەکانى موش، تەکیرداغ و ئامەد دا ماوەتەوە. ئاتسز لە ساڵی ٢٠١٥ لە زیندانى تەکیرداغەوە گواسترایەوە بۆ زیندانى ئامەد.

ر.م