سەربازانى تورکیا دارستانەکانى جۆلەمێرگ دەسوتێنن
ئەو ئاگرەى بەهۆی تۆپبارانى سوپاى تورکیا لە جۆلەمێرگ کەوتووەتەوە تا ئێستا بەردەوامیى هەیە. بەرپرسان هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکە نادەن و رێگریش لە هاووڵاتییان دەکەن بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە.
ئەو ئاگرەى بەهۆی تۆپبارانى سوپاى تورکیا لە جۆلەمێرگ کەوتووەتەوە تا ئێستا بەردەوامیى هەیە. بەرپرسان هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکە نادەن و رێگریش لە هاووڵاتییان دەکەن بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە.
سوپاى تورکیاى داگیرکەر دارستان و پاوانەکانى جۆلەمێرگ بە بەردەوامى تۆپباران دەکات و بەهۆى ئەو تۆپبارانانەشەوە ئاگر لە دارستانەکانى جۆلەمێرگ بەربووە.
ماوەى چەندین رۆژە ئاگری دارستانەکانى جۆلەمێرگ بەردەوامییان هەیە. بەرپرسانى حکومەت و ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانى بەرگریى شارستانى کار بۆ کوژدانەوەى ئاگرەکە ناکەن.
هاوکات سەربازانی سوپاى تورکیاى داگیرکەر بە پاساوی "ئەمنی" رێگرى لەو هاووڵاتییان و ژینگە پارێزانە دەکەن، کە دەیانەوێت ئاگرى دارستانەکانى جۆلەمێرگ بکوژێننەوە.
ئەو ئاگرە ماوەى چەندین رۆژە بەردەوامە و بەو هۆیەوە سەدان هێکتار و هەزاران دۆنم لە دارستان و لەوەڕگەکانی جۆلەمێرگ سوتاون.
هاووڵاتییانى ئەو سنوورەى ئاگرەکەى لێکەوتووەتەوە، سەربارى هەموو هەوڵەکانیان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە. هاووڵاتییان بۆ پێشگرتن لە زیاتر سوتاندنى دارستانەکان داواى هاوکاری و بەدەمەوە چوون دەکەن.
ر.م