سەردار ستار: دەبێت پارتی دەست لە سیاسەتی هەڵەی خۆی بەربدات وبێتە سەرهێڵی یەکێتی نەتەوەیی

یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە سەردارستار، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی بارزانیەکاندا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئەوکۆمەڵکوژییەی شەرمەزارکرد و لە دژی هەرجۆرە نۆکەرییەک، بانگەوازی یەکێتیی نەتەوەیی کرد.

 

یەک لە فەرماندەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' سەردارستار، دەربارەی کۆمەڵکوژییەکەی ٣١ ی تەموز/١٠ی گەلاوێژ ساڵی ١٩٨٣ کە لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە لە دژی بارزانیەکان ئەنجام درا، بۆ ئاژانسی هەواڵیی فورات 'ئەنەفە' دواو وتی "لەو کۆمەڵکوژیەدا ٨ هەزار مرۆڤی کورد کە بارزانی بوون، کۆمەڵکوژ کران. بە پرۆسەی ئەنفال ئەوکۆمەڵکوژیە زیادی کرد. بۆئەوەی لە کوردستان جارێکی تر کۆمەڵکوژیی ئەنجام نەدرێت، دەبێت یەکێتیی سیاسی بێتە ئاراوە. بەڵام بە داخەوە ئەم یەکێتییە هێشتا لەناولایەنە سیاسیەکاندا نەهاتووەتە ئاراوە."

پارتی هەمیشە خۆی لە دوژمن نزیک دەکاتەوە

سەردارستار دەربارەی پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەییەوە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) و وتی "لە بری ئەوەی کە بۆ یەکێتی نەتەوەیی تێبکۆشن، باشتر خۆیان لە دەوڵەتی تورکیا نزیک دەکەنەوە. لەو کاتەشدا کە بارزانیەکان کۆمەڵکوژ دەکران، ئەو حزبە لەبری ئەوەی خۆی بە یەکێتی نەتەوەیی سەرقاڵ بکات، خۆیان لە ڕژێمی سەدام حسێن نزیک کردەوە. خۆی لەخۆیدا ئەوە بوو بە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژییە."

دەبێت پارتی بێتە سەرهێڵی یەکێتیی نەتەوەیی

سەردارستار جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێت دەرس لە مێژوو وەربگرین. نۆکەریی هەمیشە هۆکاری

کۆمەڵکوژیی کوردان بووە و وتیشی "پێویستە پارتی دەست لە سیاسەتی هەڵەی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بەربدات و بێتە سەرهێڵی یەکێتیی نەتەوەیی."

تەنها یەکێتیی نەتەوەیی دەتوانێت پێش لە کۆمەڵکوژیی بگرێت

فەرماندەی هەپەگە سەردارستار، لە کۆتایی قسەکانیدا دەستنیشانی کرد کە ئەوان وەک کچان وکوڕانی ئاپۆیی واتا وگرنگی یەکێتیی نەتەوەیی دەزانن و لە هەموو شوێنێکیش بۆ یەکێتی نەتەوەیی تێدەکۆشن. وتیشی "بۆ شادکردنی ڕۆحی شەهیدان، بۆ پێشگرتن لە کۆمەڵکوژیی، تاکە ڕێگا پێشخستنی یەکێتیی نەتەوەییە. هەتا پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی ئێمە بەردەوامیی بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین."

ک-ش