سەرۆک هۆزەکانی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک داوای پێکەوە ژیان دەکەن

دوێنێ لە گەڕەکی باروتخانەی شاری کەرکوک لە سەر داوای یەکێک لە هۆزە کوردەکانی شارەکە کۆبوونەویەکی فراوان سازکرا.

 لە سەر داوای هۆزی زەنگەنە سەرۆک هۆزەکانی کورد و عەرەب و تورکمان لە کەرکوک بەشدار بوون لە کۆبوونەویەکی بەرفراوان دەربارەی دۆخی ئیستای شارەکە و چارەسەری کێشەکانی نێوان نەتەوەکان و چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوە ژیان.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک هۆزەکانى نەتەوە جیاوازەکانى کەرکوک جەختیان لە پێکەوە ژیان و چەسپاندنى ئاشتی کردەوە.

کەرکوک بۆ ماوەى چەندین ساڵە نەتەوە جیاوازەکانى کورد، عەرەب، تورکمان و پێکهاتەکانى مەسیحی و کاکەیى لە خۆی گرتووە.

زۆرینەى نەتەوە و پێکهاتەکانى کەرکوک پێداگری لەسەر پێکەوە ژیان دەکەنەوە و دەیانەوێت دەستێوەردانى هێزە شۆڤێنی و ناوچەییەکان لە شارەکان کۆتایى پێبهێنرێت.

ر.م