سەرۆکی پەرلەمانی باشوری کوردستان هەموو کۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی هەڵپەسارد
ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی باشوری کوردستان، هەموو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی هەڵپەسارد، تا شکۆ بۆ پەرلەمان دەگەڕێتەوە.
ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی باشوری کوردستان، هەموو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی هەڵپەسارد، تا شکۆ بۆ پەرلەمان دەگەڕێتەوە.
ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی نیشتمانی کوردستان-یشە، ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەموو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی هەڵپەسارد و ڕەتی کردەوە سەکردایەتی هیچ کۆبوونەیەک بکات، ئاماژەی بەوەشدا:" پەرلەمان کاتێک کۆ دەبێتەوە کە باس لە کێشەکانی هاوڵاتییان بکات".
سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشدا:" بانگێشت بۆ هیچ کۆبوونەیەکی پەرلەمان ناکەم تا نەگەمە ئەو بڕوایەی، کە کۆبوونەی پەرلەمان سودی هەیە بۆ هاوڵاتییان".
ئهمه له كاتێكدایه دوێنێ چوار شهممه "ئومێد خۆشناو" سهرۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان بانگهشهى ئهوهى كردبوو، فراكسیۆنهكان دهربارهى ئاساییكردنهوهى دۆخى پهرلهمان و دهستپێكردنهوهى كۆبوونهوهكان، رێككهوتوون، بهڵام پێش تێپهڕبوونى ٢٤ كاتژمێر، دهركهوت قسهكانى دووربوون له ڕاستییهوه و هیچ رێككهوتنێك نهكراوه.
ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمان لەکاتێکدایە لە ٧ ی ئایاری ئەمساڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان بە بێ ڕەزامەندی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست بە سەرکردایەتی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێمن هەورامی، کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بە هاوبەشی لەگەڵ ئەندامی پەرلەمانە کۆتاکان کۆبوونەوەکەیان بەرێوەبرد، لێسەندنەوەی پارێز بەندی چوار ئەندام پەرلەمانیان کردە ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە، پارێزەبەندیان لە سۆران عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمان سەندەوە.
ئەو کۆبوونەوەی پەرلەمان بە بێ ڕەزامەندی یەکێتی و فراکسیۆنەکانی تری پەرلەمان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و یەکێتی ناڕەزایەتی دەربڕی بڕیاریدا ئەو کۆبوونەوەیە هەڵپەسێرێت، کە دەبوو لە نێوان مەکتەب سیاسی یەكێتی و پارتی لە ٩ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، تا ئێستا ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە و سەرۆکی پەرلەمانیش سەرۆکایەتی کردنی هەموو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی هەڵپەسارد.
ز.ش